چالاکوانانی مەخموور: دەوڵەتی تورکیا هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات

ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی هەزارو ٥٤ لەگەڵ گروپی ٢٠٣ بەردەوامە

مەخموور

 

چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە هەزارو ٥٤هەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە.

 

پێش ئەوەی گروپی ٢٠٣ دەست بە چالاکییەکە بکەن، خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان بەڕیوەچوو، دوای ئەو بێدەنگییە، نێرگز بولوت بە ناوی گروپی ٢٠٢ ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

 

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

مافی هیوا کە بۆ هەموو زیندانییەک ڕەوایە جێبەجێ ناکرێ’

ڕاگەیاندراوەکە بە ئاماژە بەوەی کە ڕێبەری گەلی کورد ٢٧ ساڵە لە زیندانی ئیمرالیدایە و هەموو مافەکانی پێشێل دەکرێن، دەوڵەتی تورکیا لەم بابەتەدا هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە زیندانییەکان پێشێل دەکات، ئەو مافە هیوایە بەدی ناهێنێت کە بۆ هەموو زیندانییەک ڕەوایە، ئەم نادادپەروەری و دوژمنایەتییە بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ لەبەردەم هەموو جیهاندا ئەنجام دەدرێت و نابێت قبوڵ بکرێت.

 

"ئامانجی کارەکەمان ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆیە"

لە کۆتایی راگەیاندراوەکە وترا: ئێمە وەک خەڵکی کامپەکە دەستمان بە چالاکییەک کردووە و ئامانجی چالاکییەکەمان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، پێویستە بە زووترین کات ئەم هەڵوێستە ناڕەوا و نایاساییە بەرامبەر بە ڕێبەرەکەمان هەڵبگیرێت و دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەم کارە بەردەوام بێت.

 

مەراسیمەکە بە پێشوازیکردن لە گروپی ٢٠٣ و دروشمەکان کۆتایی هات.