چاگلار دەمیرەل لەسەر وتنی “بەڕێز ئۆجالان” زیندانی کرا
سیاسەتمەدار چاگلار دەمیرەل، تەنها لەبەرئەوەی وتبووی “بەڕێز ئۆجالان” لە وتارێکی خۆیدا، سزای سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و سزاکە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەوە پشتڕاستکرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
چاگلار دەمیرەل، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە بە بیانووی ئەوەی لە قسەکانیدا لە ساڵی ٢٠١٦دا وتبووی “بەڕێز ئۆجالان”، سزای سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و دادگای تێهەڵچوونەوەش سزاکەی “بەپێی یاسا” بینی.
وتەکانی چاگلار دەمیرەل کە باسی لێوە دەکرێت، لە ماوەی خولی جێگرایەتیەکەیدا بووە و ئەوکاتە بڕیارێکی لەسەر ئامادەکرا، دواتر لە ساڵی ٢٠٢٢ دادگایی کرا و لە ساڵی ٢٠٢٥دا بڕیاری لەسەر درا، سزای سێ مانگ زیندانیکردنی لەلایەن دادگای ناوخۆییەوە بەسەردا سەپێندرا و لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەندکرا.
دەستەواژەی “بەڕێز ئۆجالان” کە چاگلار دەمیرەل لە وتەکەیدا بەکاری هێناوە، وەکو "پشتیوانی لە تاوان و تاوانکاری کردووە" پێناسە کراوەو لە دادگای تاوانەکانی ٢٧یەمینی ئەنتاڵیا دادگایی کرا، چاگلار دەمیرەل کە لە دادگاییکردنەکەدا پارێزگاری لە خۆی کرد، ڕایگەیاند کە وتارەکەی بۆ ڕاکێشانی سەرنج بوو بۆ ئاشتی و دیالۆگ، بۆیە تاوان نەبووە.
شاندی دادگا بە پڕوپاگەندەی ئەوەی، کە هەم قسەکان و هەمیش وشەکان بڵاوکراونەتەوە تاوانن، سزای ٣ مانگ زیندانی بەسەر چاگلار دەمیرەلدا سەپاند.
پارێزەران تانەیان لەو بڕیارە داوە کە ساڵی ڕابردوو دراوە و سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەیان کردبوو، ئەم دادگا باڵایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وەڵامی تانەکەی دایەوە و بڕیاری سزادانی دادگای باڵای تاوانەکانی هەرێمی ئەنتاڵیا بە پێی یاسا بینی و پەسەندی کرد.
دوای پەسەندکردنی دۆسییەکە دەخرێتە بەردەم دادگای باڵا.