بینای تەلەفزیۆنی ڕۆناهی بە تەواوی سووتا

ئاگرکەوتنەوەیەکی نادیار لە بینای ناوەندیی کەناڵی ڕۆناهی لە قامیشلۆ زیانی ماددی لێکەوتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا ئاگر لە باڵەخانەی کەناڵی ڕۆناهی لە شاری قامیشلۆ ئاگر کەوتەوە، باس لەوەشکراوە، ئاگرەکە لە ستۆدیۆی سەرەکییەوە دەستیپێکردووە کە چالاکییەکانی پەخشی تێدا ئەنجام دەدرێت و دەستبەجێ بۆ ژووری کۆنتڕۆڵ بڵاوبووەتەوە، هەروەها ئەو ناوچانەی کە کەرەستەی تەکنیکی تێدایە، بەو پێیەی لەو کاتەدا کەس لە بیناکەدا نەبووە، کەس بریندار نەبووە.

 

ئاگرەکە زیانێکی زۆری ماددی بە ستۆدیۆکە و ژووری کۆنترۆڵ گەیاندووە. لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵەکە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا.

 

دوای ئەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا. دوای ڕووداوەکە تیمەکە لێکۆڵینەوەیان لە باڵەخانەکە دەستپێکرد.

 

دواتر ئیدارەی کەناڵی ڕۆناهی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باس لەوە دەکات کە ئاگرەکە بەهۆی کارەباوە بووە.