بەرەیەک بۆ پێکەوە ژیانی گەلانی عێراق ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ لە شاری بەغدا، پارتێک بۆ پێکەوە ژیانی گەلانی عێراق ڕاگەیەندرا، لەو پارتەدا پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکانی عێراق بە جیاوازی بیروباوەڕییانەوە بەشدارن و لەپێناو ژیانێکی دیموکراسی خەبات دەکەن. بەغدا

ئەمڕۆ لە شاری بەغدا، پارتێک بۆ پێکەوە ژیانی گەلانی عێراق ڕاگەیەندرا، لەو پارتەدا پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکانی عێراق بە جیاوازی بیروباوەڕییانەوە بەشدارن و لەپێناو ژیانێکی دیموکراسی خەبات دەکەن.

بەغدا

 

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە هۆڵی ئوتێل سندیباد لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، بەرەیەک بە ناوی "بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی" ڕاگەیەندرا، کە سەرجەم پێکهاتەکانی عێڕاق بە جیاوازی بیر و باوەڕ و نەتەوەیانەوە بەشداری تێدا دەکەن.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕاگەیاندراوی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی لەلایەن ئارام ئیبراهیم کەرکوکی، سەرۆکی بەرەکە خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەدا لە ٣١ی ئازاردا کۆنگرەی دامەزراندنی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی ئەنجامدرا و لەو کۆنگرەیەدا ئەندامانی بەڕێوبەری و سەرۆکی بەرە هەڵبژێردرا، هەروەها ئاماژەی بەوەدا لەوکاتەدا کە پێکهێنانی بەرەیەک کە هەموو پێکهاتەکان لە خۆبگرێت، پێویستییەکی سەرەکییە.

ئارام کەرکوکی باسی لەوەشکرد، ئامانجمانە یەکێتی نیشتمانی، دڵنیای تەندروستی و کۆمەڵایەتی، بەهێزکردنی یاساکان بۆ هەستانەوەی ڕاستینەی پەروەردە و فێربوون هەروەها فێربوونی زانستی، ئامانجیشمانە هەلی کار بۆ گەنجان و هاتنە پێشەوەی ژنان لە کایەکانی کۆمەلگەدا.

دڵپاک ئیسماعیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەدا، گرنگی هەبوونی ژن لەناو کۆمەڵگە و لە کایەی سیاسیدا دەتوانێت گۆڕانکاری بکات، ئێمەش وەک ژنان لەناو بەرەی تێکۆشانی دیموکراسیدا، دەستمان بە خەبات کردووە، تا بە ڕەنگی ژنان تێکۆشان بکەین.

 

بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی کە بیر و باوەر و نەتەوە جیاوازەکان تێدا بەشداری دەکەن لە خەباتدا، یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی خەباتکردنی، هۆشیارکردنەوە و هێنانە ناو خەبات و کایەی سیاسی ژنانە، تا گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەدا دروست ببێت.

 

 

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامنامەی کۆنگرەی دامەزراندنی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی - بەغدا