ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوبات پەیامی نوێی دەبێت

هاوسەرۆکانی دەم پارتی و ئەندامانی شاندی ئیمراڵی، لە ٢٧ی شوباتدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن و چاوەڕوان دەکرێت پەیامە نوێیەکەی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە پرۆسەکە بخوێندرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تولای حاتەم ئۆغولاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" لەگەڵ ئەندامانی شاندی ئیمراڵی، بەبۆنەی ساڵیادی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' لە ٢٧ی شوباتدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکەن. کۆنگرەکە لە ئەنقەرە لە کاتژمێر ١١:٠٠ دەست پێدەکات و تێیدا پەیامی نوێی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە پرۆسەکە دەخوێندرێتەوە. 

 

هەروەها هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ پرۆسەی یەک ساڵە و ئەو بابەتەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە دوایین دیداری خۆیدا باسی کردبوو، واتە "ئەو کارانەی کە دەبێت لە قۆناغی دووەمدا بکرێن".

 

چاوەڕوان دەکرێت کە ژمارەیەکی زۆر لە میوانان لە دامەزراوە دیموکراتیکەکان، پارتە سیاسییەکان، ڕۆشنبیران، نووسەران و ڕۆژنامەوانان بەشداری لەم کۆنگرەکە بکەن.