بەرپرسی ئۆفیسی کەنەدا لە هەولێر سوپاسی قائیمقامی هەڵەبجە دەکات

ئاشلی دیوریک، بەرپرسی ئۆفیسی کەنەدا لە هەولێر سوپاسی نوخشە ناسح، قائیمقامی هەڵەبجەیان کرد لە پای چالاکی و کارەکانی.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاشلی دیوریک، بەرپرسی ئۆفیسی کەنەدا لە هەولێر، لە تویتێکدا دەنووسێت: "سوپاسێکی تایبەت بۆ نوخشە ناسیح قائیمقامی چالاك و ئیلھام بەخشی ھەڵەبجە کە ھاوکارمان بوو بۆ بینینی دیمەنە جوانەکانی ھەڵەبجە و بیارە و بەڵخە".

 

ئەم سوپاسە لە کاتێکدایە کە نوخشە ناسیح یاوەری شاندێکی پێکهاتوو لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و بەرپرسی ئۆفیسی کەنەدای لە هەولێر کردووە بۆ گەشتێک بە ناوچەکانی هەڵەبجە و هەورامان و بەڵخە.

هەروەها دەربارەی سروشتی کوردستان نووسیویەتی: بە گوێرەی جوانی سروشت و بەروبوومی زۆر و میھرەبانی خەڵكی ناوچەکە، دەرفەتێکی گەورە ھەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار.

شاندەکە لە گەشتەکەیاندا سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیان کردووە و ئاشڵی لە تویتەردا نووسیویەتی: "شانازی بە سەردانی مۆنۆمێنتی شەھیدەکانی ھەڵەبجە دەکەم و بە ئەرکێکی فەرمی  دەزانم، کە یادی کیمیابارانکردنی رژێمی سەددام لە ١٩٨٨ لێدەکرێتەوە، کە نزیکەی ٥٠٠٠ سیڤیلی کوشت و ھەزارەھای بریندار کرد، ئەو شێوە تاوانە ھەرگیز لەیاد ناکرێن".

 

ت.پ