بەرپرسێکی ناتۆ: بەشداری نەکردنی ژنان لە دانوستانەکانی ئاشتی مەترسییە

ئیرێن فێلین، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ ژنان و ئاشتی و ئاسایش ڕایگەیاند کە بەشداریکردنی سنوورداری ژنان لە دانوستانەکانی ئاشتیدا بووەتە هۆی زیادبوونی مەترسی پشتگوێخستنی چەند پرسێک.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دانوستانەکانی پرۆسەی ئاشتیدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئەنجامی داوە، ڕێژەی نوێنەری ژنان تەنیا ١٦٪یە، ئیرین فێلین، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ ژنان و ئاشتی و ئاسایش ڕایگەیاند، زۆر کەم ژن بەشدارییان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە سەرانسەری جیهاندا کردووە. ئیرێن ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەش هەندێک مەترسی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 

ئیرێن فێلین، کە پێدەچێت بێئاگا بێت لەوەی ژنانی کورد هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی دەدەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وتی: ژنان هێشتا کەمینەن لە بەڕێوەبردن و چارەسەرکردنی ململانێکان، ئەو بەڵگانەی لەبەردەستماندایە دەریدەخەن کە ژنان لە دانوستانەکاندا ئامادە نەبوون، بۆیە هەندێک بابەت بە کەمتر هەژمار کران.

 

لە مانگی تشرینی یەکەمدا، نەتەوە یەکگرتووەکان بۆنەیەک سازدەکات بۆ یادی ٢٥ ساڵەی پەسەندکردنی بڕیارننامەی ١٣٢٥. بڕیارننامەی ١٣٢٥ ئامانجی "دەستەبەرکردنی بەشداریکردنی یەکسان و گشتگیری تەواو"ی ژنانە لە "هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستن و پێشخستنی ئاشتی و ئاسایش".

 

ئیرێن ئاماژەی بەوەدا کە بەرزترین پلەی ژنە دیپلۆماتکار لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاجا کالاسە، لەگەڵ ئەوەشدا تەنها ٥ وەزیری دەرەوە و سێ وەزیری بەرگری لە ناو ٢٧ وڵاتی ئەندامدا هەن.