ڕێبەر ئۆجالان لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگی یەکڕیزی و هاوپەیمانی نێوان گەلان کردەوە

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بانگەوازەکەیدا، بۆ ئاشتی و یەکگرتن و پتەوکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان پێکهاتەکانی سووریادا، جەختی لەوە کردەوە، کە یەکگرتوویی و پشتیوانی ئەوان بۆ گەلی کورد، لەسەر بنەمای سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک، گرنگییەکی گەورەی هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پشتیوانی لە ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان گەلان، پەیامێکی نارد و جەختی لە گرنگی یەکڕیزی نێوان گەلان کردەوە و ڕایگەیاند، من لە پاڵپشتی خوشک وبرایەتی و هاوپەیمانی نێوان گەلانی کورد و عەرەبدا وەستاوم، بە لەبەرچاوگرتنی بناغە مێژووییەکەی.

 

ڕۆژی ١٤ی ئەیلوول، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، قسەی بۆ شێخ و سەرکردە خێڵەکانی ناوچەکانی جزیرە، دێرەزوور، ڕەققە و تەبقا کرد، وتیشی: بۆ شێخ و سەرکردە خێڵەکانی ناوچەکانی جزیرە، دێرەزوور، ڕەققە، تەبقا، یەکڕیزی و پاڵپشتیتان بۆ کورد لەسەر بنەمای سیستمی نەتەوەی دیموکراتی، بابەتێکی گرنگی گەورەیە، لە ڕێگەی ئەم ڕێکەوتنەوە، ئێوە خەریکی بونیادنانی بناغەیەکی مێژووی نوێن لەسەر بنەمای متمانە لە پەیوەندی و هاوپەیمانی نێوان گەلی عەرەب و کورد دا.

 

لە ناوەڕۆکی مێژوو و ڕابردوویدا پەیوەندی نێوان گەلی کورد و عەرەب هەیە، بە درێژای مێژوو دۆستایەتی و خوشک وبرایەتی نێوان گەلی عەرەب و کورد هەمیشە لە پێشەنگدا بووە، تا ئەو دۆستایەتییە بوو بە بنەما بۆ ئەوەی زۆرینەی کورد بە ئاسانی بچنە ناو ئایینی ئیسلامی ڕاستەقینە لە ماوەی سەرهەڵدانیدا، بڵاوبوونەوەی بە سەرکردایەتی پێغەمبەر محەمەد (صلی الله علیه وسلم)، و هۆکاری سەرەکیە ئەمەش ئەو پەیوەندیەەی پتەوی نێوان گەلی کورد و عەرەبە، کە ئەم پەیوەندییە خوشک و برایەتیەی نێوان ئەو دوو گەلە لە دوای ئیسلام، بۆ چەند سەدەیەک لەگەڵ پەرەسەندنیان بەردەوام بوو.

 

بە واتایەکی تر ئەم ڕێکەوتنە کە ئەمڕۆ ئێوە سەرکردایەتی دەکەن لە لایەک مێژووییە، لە لایەکی تریشەوە کۆمەڵایەتییە، لە لایەکی تریشەوە بنەمایەکی سیاسیشی هەیە، بۆیە ئەم هەڵوێست و یەکڕیزییە لە سووریادا گرنگییەکی زۆری هەیە، هەروەها منیش گرنگییەکی زۆری پێدەدەم، من لە پاڵپشتی خوشک و برایەتی و هاوپەیمانی گەلی کورد و عەرەبدا دەوەستم، بە لەبەرچاوگرتنی بناغە مێژووییەکەی.

 

لەسەر ئەم بنەمایە پەرەماندا بە خوشک و برایەتی گەلان و نەتەوەی دیموکرات و ڕێنماییمان دابین کردووە، کە  هەمووان دەبێت یەکسان و ئازاد بن بۆ ئەوەی پێکەوە بژین و بەکۆمەڵ خۆیان بەڕێوە ببەن، هەروەها  یەکسانی و ئاسایش و دادپەروەری دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە بونیاد بنرێت، بەهەمان شێوە دەبێت گەلی عەرەب و کورد پێکەوە بە ئاشتی بژین، کە ئەمەش پەیوەندی بە پشتیوانی ئێوە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات هەیە، هەر لەم ڕووەشەوە پشتیوانیتان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات گرنگییەکی گەورەی هەیە.

 

ئێوە دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ و مێژووی بگێڕن لە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی و ئاسایشی و یەکگرتوو و دادپەروەری، گرنگە عەرەب، کورد، سریانی، ئاشووری و هەموو ئەوانەی لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە دەژین، هەنگاو بنێن بۆ ئەم خوشک و برایەتییە مێژووییە، بەم هیوا و متمانەیە بە توندی لە باوەشتان دەگرم.