ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ کۆنفرانسی ئەنجومەنی عەشتار نارد
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ١٤یەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی عەشتاری کامپی پەنابەرانی مەخمووری پیرۆز كرد و لە پەیامێكدا کە بۆ کۆنفرانسەکەی ناردوە وتی: "بەبێ ئازادی ژن، سۆسیالیستبوون نایەتە دی. سۆسیالیزم نایەتە دی".
مەخموور
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ ١٤یەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی عەشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" نارد.
ژنان بە سۆز و چەپڵە پێشوازییان لە پەیامەکە کرد و گرێداربوونی خۆیان بە ڕێبەرەکەیانەوە دەربڕی.
دەقی پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد بەم شێوەیەیە:
“هیوادارم کۆنفڕانسی ئەنجومەنی ژنانی مەخموور کە ئەنجامی دەدەن، تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی و یەکسانی بەرز ڕابگرن، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانتان لە دامەزراندنی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا بەجێبهێنن.
قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات. سیستەمێکی دیموکراتیک و کۆمۆیناڵ بە پێشەنگایەتیی ژنان پێشدەکەوێت، پرۆسەی دیموکراتیک کۆمۆناڵیست، شێوەی کۆمەڵگەی ژن-دایکی نۆژەنبووەوەیە. خۆگەیاندنە ڕاستیی کۆمەڵایەتیش تەنها بەم ڕێبازە دەشێت بێتە دی. تاوەکو پیاوسالاری تێنەپەڕێنرێت، لە بوارەکانی فەلسەفە، زانست، ئێتیک، ئیستاتیکا و ئاییندا حەقیقەتی کۆمەڵایەتی نایەتە ئاراوە.
تاوەکو کولتووری پیاوسالاری کە لە قووڵایی کۆمەڵگەی سەردەمی نوێدا شاردراوەتەوە هەڵنەوەشێت، وەکو مارکسیزمیش سەلماندوویەتی، سەرخستنی سۆسیالیزمیش ئەستەمە، خۆگەیاندنە سۆسیالیزم، بە ئازادیی ژندا تێدەپەڕێت. بەبێ ئازادیی ژن سۆسیالیستبوون نایەتە دی. سۆسیالیزم نایەتە دی. لەم سۆنگەیەوە بناغەی خەباتی سیاسی، ئابووری، کولتووریی ئەنجومەنی ژنانی مەخموورمان، پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە پێکبێت.
گەلی مەخموورمان کە بە زۆرەملێ لە شوێن و زێدی خۆیان دابڕێنران، سەرەڕای هەموو زەحمەتی، چەوساندنەوە و ستەمەکان دەستیان لە ناسنامە و کەلتووری خۆیان هەڵنەگرت، لە چۆڵەوانییدا بنیاتنانی ژیانێکی شیاویان سەرخست کە بوونە بەشێک لە تێکۆشانی ئازادی. جێی ئەوان لە تێکۆشانی ئێمەدا قسە هەڵناگرێت.
داننان بە گەلی کورد لەناو یاسادا، کرانەوەی کەناڵەکانی سیاسەتی دیموکراتیک، خستنە ژێر ئاساییشی ماف و ئازادی لە ڕووی چارەسەریی هەمیشەییەوە گرنگە. گەڕانەوەی گەلی مەخمووریش لەم هەلومەرجەدا مانادارە. بۆئەوەی گەڕانەوە بۆ وڵات بێتە دی، پێویستە زەمینەی سیاسی، یاسایی و کۆمەڵایەتی بڕەخسێنرێت، نەک تاکەکەسی و خێزانی، گرتنەبەری گەڕانەوەی کۆلێکتیڤ لە چوارچێوەی سیاسی و یاساییدا، ناچارییە. گەلی مەخموور کە ستەمدیدەی شەڕ و پێکدادانەکانن، لە هەمان کاتدا بکەری ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکیشن. من باوەڕم وایە کە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی ئەوانیش بۆ سەر خاکی خۆیان، لەم چوارچێوەیەدا گەلەکەمان و کۆنفڕانسەکەتان سڵاودەکەم.
لەگەڵ سڵاو و خۆشەویستیی بێ پایان
عەبدوڵا ئۆجالان.”