ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: پێویستە دەمودەست ئاژاوەگێڕیی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕابووەستێت

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە دوایین کۆبوونەوەیدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و دۆخی ئێران، هەڵسەنگاندنی گرنگی کردووە، ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ڕۆژئاوای بە هەوڵی ئاژاوەگێڕیی پێناسە کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، لە ١٣ـی ئەیلوولدا لە دوورگەی ئیمرالی لەگەڵ شاندی دەم پارتی، کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان، میتحات سەنجار و پارێزەر فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، کۆبووەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لەو کۆبوونەوەیەدا هەڵسەنگاندنی ورد و فراوانی بۆ ڕووداوەکانی ڕۆژئاوا، مشتومڕەکان لەسەر پێکهاتەی عەلەوی، پرسی لەسێدارەدان لە ئێران و زەبر و زەنگ و فشارەکانی ڕژێم لەسەر کورد کردووە.

 

” دەبێت لە ڕۆژئاوا بەزوترین کات ئاژاوەگێڕیی ڕابگیرێت”

ڕاگەیاندرا کە ڕیبەر لە دیدارەکەیدا سەبارەت بە شەهیدکردنی شەڕڤانی حەسەکە سیپان هزنی و ڕووداوەکانی ڕۆژئاوا هەڵسەنگاندی کردوە و وەک ئاژاوەگێڕی ناوبردووە، و وتیوەیەتی: “ئێوە گەنجێک بە دڕندەیی دەکوژن و دواتر ئەمە دەکەنە بەهانەی چوونە ناو شارەکە، ئەمە ئاژاوەگێڕییە، دەبێت دەستبەجێ ئەم تێکدانە لە دژی زەمینەی دیالۆگ ڕابگیرێت.

 

سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی بەشدار لە پرۆسەکەدا لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئەم هەڵسەنگاندنە گرنگانە سەبارەت بە پرسی عەلەوەییەکان کراو: یرهێنانەوەی هاوپەیمانیی نێوان میرنشینە سوننەکان و عوسمانییەکان لەلایەن ئیدریس-ی بەدلیسییەوە، بۆ زیندووکردنەوەی نییە بە کەمکوڕییەکانییەوە، بەپێچەوانەوە، ئامانجەکە ئەوەیە کە هۆشیاریی هاوپەیمانییەکە کە لە ڕابردوودا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی میرەکان و دەسەڵاتداران دەکرا، ئەمڕۆ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی گەل و باوەڕەکان نوێ بکرێتەوە، بێگومان دەبێت بیرەوەریی مێژوویی عەلەوییەکان و ئەو نیگەرانییانەی کە بەم هۆیەوە هاتوونەتە ئاراوە بە جددی وەربگیرێن، ئامانجەکە تواندنەوەی عەلەوییەت نییە لەناو سوننەیەتدا؛ ئامانج ئەوەیە کە کورد و عەلەوی بە ناسنامە و خۆبەڕێوەبەریی خۆیانەوە ببنە هێزی بونیادنەری ئەم هاوپەیمانییە دیموکراتیکە نوێیە، ئەوەی باسی لێوە دەکرێت، نەک هاوپەیمانیی میرەکان، بەڵکو هاوپەیمانیی گەلانە، ئامانجەکە نەک هاوپەیمانیی باڵادەستی، بەڵکو یەکسانی و ئازادییە، ڕێنیسانسی عەلەوییەکانیش یەکێکە لە کۆڵەکە هەرە گرنگەکانی ئەم پاشەڕۆژە هاوبەش و دیموکراتیکە.

 

ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئێران: هێرش و لەسێدارەدانەکان ڕابگرن

هەروەها سەرچاوەکان باسیان لەوەکرد، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری سەبارەت بە ئێرانیش بەم شێوەیە هەڵسەنگاندی کردوە؛ “ستراتیژەکەی پژاک ڕاستە، ستراتیژی پاراستنی گەل بەبێ ئەوەی لە ژێر کاریگەری هیچ لایەنێکدا بێت لە شوێنی خۆیدایە، ئێران دەبێت لەسێدارەدانەکان ڕابگرێت و دەست لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەی کوردان هەڵبگیرێت، ئەگەر ئەمە نەکرێت، ئەوا مافی پاراستنی ڕەوای کوردان دەبێت، دەبێت تورکیا لەم بابەتەدا ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت.

 

بۆ مەهدی زانا سەرەخۆسی ڕاگەیاند

هەروەها ڕێبەری گەلی کورد لە دواین دیداردا سیاسەتمەداری کورد مەهدی زانا کە لە ٢٩ـی ئاب بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، سەرەخۆشی لە لەیلا زانا و بنەماڵەکەی کردوە و ڕایگەیان، “مهەدی زانا لە ڕێگەی ئیرادەبوونی گەل لەسەر بنەمای دیموکراسیی خۆجێییدا هەوڵ و کۆششی زۆری هەبوو، سەرەخۆشی لە لەیلا زانا و لە هەموو بنەماڵەکەی دەکەم.