بەلەمێک ژێر ئاو کەوت و لانیکەم ٤٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

بەلەمێک لە کەنارە ئاوییەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت و لانیکەم ٤٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوەو تەرمی ٢٨ کەسیان دۆزراونەتەوەو ٤٠ کۆچبەریش ڕزگارکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢٦ی شوبات، میدیای فەرمیی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی سای کرۆتۆنی باشووری وڵاتەکە ژێرئاو کەوتووەو یەكێک لە قوربانیان منداڵێکی ساوایە. 

 

بەرپرسانی ئیتاڵیا هۆکاری ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە زۆر سەرنشینی هەڵگرتبووە و بەهۆی شەپۆلە تووندەکانەوە بووە بە دوو پارچەوە.

  

بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ١٦ هەزار و ٦٠١ کۆچبەر لە ڕێگەی دەریای ناوڕاست چوونەتە ئەوروپا و لانیکەم ١٩٥ کەس لەو ڕێگەیەدا گیانیان لەدەستداوە یانیش بێسەروشوێن بوون