بەلجیکا دایک و منداڵانی داعش وەردەگرێتەوە

٦ دایک و ١٠ منداڵی خێزانەکانی داعش کە لە کامپەکانی سوریادا بوون، بۆ وڵاتی خۆیان کە بەلجیکایە گەڕێندرانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەدان ئەورووپی کە بۆ بەشداریکردن لە ڕێکخراوی داعش بەرەو سووریا چووبوون، لەنێویاندا ژن و منداڵیش هەن، لە کەمپەکانی باکووری سووریا گیریان خواردووە، زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا ڕێگەیان پێنەداون ئەو هاوڵاتییانەیان بگەڕێنەوە، بەڵام بەلجیکا دەیەوێت منداڵان بگەڕێنێتەوە.

 

ڕاپۆرتەکان دەڵێن، سێ دایک و ٧ منداڵ ئەو ئۆفەرەی گەڕانەوەیان بۆ بەلجیکا ڕەتکردوەتەوە، بەڵام ٦ دایک و ١٠ منداڵ گەڕێندراونەتەوە.

 

کاتێک ئەو خێزانانە لە کامپی ڕۆژ-ی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەگەڕێندرێنەوە، چاوەڕوان دەکرێت دایکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی دژە تیرۆرەوە دەستگیر بکرێن و تۆمەتیان لەسەر هەڵبگیرێت، هاوکات منداڵەکان هۆشیارییان پێ بدرێت.

 

ئەلیکساندەر دی کرۆو سەرۆک وەزیران لە مانگی ئازاردا ڕایگەیاند کە بەلجیکا هەموو کارێک دەکات بۆ ئەوەی ئەو منداڵانەی خوار تەمەنی ١٢ ساڵن بگەڕێندرێنەوە، وتی: "گرنگە ڕەچاوی  باشی ئەوان بکرێت" .