بکوژی ساکینە جانسز و هاوڕێیانی ئاشکرا دەبن

لە بەرنامەیەکی تەلەفیزۆنیدا تاوانکارانی تیرۆرکردنی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد لە پاریس ئاشکرا دەبن، ڕیکخستنەکانی ئەوروپاش داوا دەکەن پاریس کاری خۆی بکات و تاوانباران سزا بدات.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی کەناڵی CNN Türk ڕۆژی سێشەممەی پێشوو، سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەواڵگری فەرماندەیی گشتی، ئیسماعیل حەقی پەکین، دانینا بە کۆمەڵکوژی سێ ژنی شۆڕشگێڕی کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و وتی پێویستە لە دژی بەرپرسانی کەجەکە، هێرش ئەنجام بدرێت لە ئەوروپا وەک ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە پاریس ئەنجامدرا، هەروەها ئەو کۆمەڵکوژییەی بە "ئۆپەراسیۆنی دەوڵەت" بەناو کرد.

 

لە راگەیەندراوێکدا KJDK-E و  TJK-E لە بارەی دانپێدانانەکەوە، داوایان لە فەرەنسا و وڵاتانی ئەوروپا کرد بەرپرسیاریەتی خۆیان جێبەجێ بکەن، هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "حکومەتی فەڕەنسا پێویستە ئەو دانپێدانانە وەک بەڵگەیەکی سەرەکی قبوڵ بکات و دۆسیەی کۆمەڵکوژی پاریس جارێکیتر بکاتەوە و پێویستە تاوانباران و لە سەروشیانەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دادگایەکی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێن".

 

کۆمەڵکوژی سێ شۆڕشگێڕی کورد بە ناوەکانی ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایلەمەز ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد، لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریس ئەنجامدرا، لەسەر زاری ئیسماعیل حەقی پەکینیشەوە بە ڕوونی تۆمەتباران ئاشکرا بوون کە دەستی دەوڵەتی تورکیا و میتی تورک بووە لە فەرەنسا.

 

ت.پ