بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی هەزار و ١٥٠ کەس لە باکووری دارفور ئاوارەبوون
بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی، هەزار و ١٥٠ کەس لە چوار گوندی باکووری دارفورەوە بەرەو چاد و ناوچەکانی دیکەی ناو وڵات ئاوارە بوون.
ناوەندی هەواڵ
لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ەوە ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە و لە ئەنجامدا دەیان هەزار سودانی گیانیان لەدەستداوە و ١٣ ملیۆن کەس ئاوارەبوون و ژێرخانی بەرفراوان لەناوچوون.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران لە١ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ ڕۆژدا هەزار و ١٥٠ کەس لە چوار گوندی شارۆچکەکانی پارێزگای دارفۆری باکووری ڕۆژئاوای سودان، بەهۆی نائەمنیەوە ئاوارەبوون.
ڕوونیکردەوە، بەشێک لە خێزانە زیانلێکەوتووەکان ئاوارەبوون بۆ شوێنەکانی دیکەی ناو شارەکە، هەندێکی دیکەشیان سنووریان بەزاندووە بۆ ناو شاری چاد، هەروەها دۆخی ئەمنی تا ئێستا زۆر گرژ و ناجێگیرە، چەند ڕۆژێک پێشتر ڕێکخراوەکە هەواڵی ئاوارەبوونی ٨٩٥ کەسی لە سێ گوندی ناوچەی ئامرۆ ڕاگەیاندبوو.
لە کۆی ١٨ پارێزگای سودان، هێزەکانی پشتیوانی خێرا کۆنترۆڵی پێنج پارێزگای دارفور دەکەن، جگە لە بەشێک لە پارێزگاکانی باکوور و ڕۆژئاوای دارفور کە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای سوداندا ماونەتەوە، کە کاریگەریی خۆی بەسەر زۆربەی ئەو دەوڵەتانە هەیە کە ماونەتەوە، لەنێویاندا خەرتومی پایتەخت.
ناوچەی دارفور نزیکەی یەک لەسەر پێنجی ڕووبەری سودان پێکدەهێنێت کە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە کاتێکدا زۆربەی ٥٣ ملیۆن سودانییەکان لەو ناوچانە دەژین کە لەلایەن سوپای سودانەوە کۆنترۆڵکراون.