بەهۆی شەڕەوە ١٣٣ ڕۆژنامەنووس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەززە ئاشکرایکرد، بەهۆی شەڕەوە ١٣٣ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەززە بڵاویكردەوە، لە ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە ١٣٣ ڕۆژنامەنووس لە كەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاماژە بەوەكراوە، ئیسرائیل بە ئامانجی شێواندن و تەمومژاویكردنی ڕاستییەكان و ڕێگریكردن لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری بە ڕای گشتی ناوچەیی و جیهانی، ڕۆژنامەنووسان بە ئەنقەست دەكوژرێت.

 

ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور پێشتر بڵاویكردەوە، كەرتی غەززە بووە بە گۆڕستانێك بۆ ڕۆژنامەنووسان، چونكە ئیسرائیل بە ئەنقەست ڕۆژنامەنووسان دەكوژێت، شێوازی جۆراوجۆر بۆ ڕێگریكردنیان لە كارەكانیاندا جێبەجێ دەكات، جگە لە گەمارۆدان و ڕێگریكردن لە چوونە ژوورەوەی ڕۆژنامەنووسانی بیانی بۆ غەززە.