بەهۆی لافاوەوە دەیان خانوو وێران بوون
ئەو لافاوەی لە چەند ڕۆژێکە بەشێکە لە ناوچەکانی شاری وانی باکوری کوردستانی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی وێران بوونی دەیان خانوو و تەویلەی بەخێوکردنی ئاژەڵ. ناوەندی هەواڵ
ئەو لافاوەی لە چەند ڕۆژێکە بەشێکە لە ناوچەکانی شاری وانی باکوری کوردستانی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی وێران بوونی دەیان خانوو و تەویلەی بەخێوکردنی ئاژەڵ.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی بارانی زۆر لە گەڕەکی ئیسنیاماچ "شەشکان" لافاو لە شارۆچکەی باشکەلی شاری وان گرتووەتەوە، چەندین ماڵ و تەویلە بەخێوکردنی ئاژەڵ لەو شارە وێران بوون و ئۆتۆمبیلەکان ئاو بردوونی لەگەڵ خۆیدا.
لە هەمانکاتدا نەتوانراوە هاتوچۆ بۆ ئەو ناوچەیە دابین بکرێت کە بەهۆی لافاوەوە زیانی بەرکەوتووە، هەروەها کارەبایش بڕدراوە.