بەهۆی لافاو لە کەرکوک ژنێک خنکا
بەهۆی بارانی بەخوڕو دروستبوونی لافاو، ژنێکی شوان لافاو بردی و تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
دوانیوەڕۆی ٢ی تشرینی دووەم، بارانێکی بەخوڕ پارێزگای کەرکووکی گرتەوە، بەو هۆیەوە لافاو لە شاردەێی عەباسی دروستبوو، نزیکەی ٧٥ سەر مەڕی لەگەڵ خۆیدا بردووە، ژن و پیاوێک کە شوان بوون، ویستوویانە ڕزگاریان بکەن، بەڵام لافاو ژنەکەی بردووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان پیاوەکەش لەو کاتەی ویستوویەتی ژنەکە ڕزگار بکات، لافاو بردوویەتی و دواتر ڕزگار کراوە.
ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە ناوی تەیبە موبارەک ئەحمەدە، تەمەنی ٣١ ساڵە و دایکی سێ منداڵە.