بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە سێ فەلەستینی گیانیان لەدەستدا کە دووانیان منداڵن
هێرشە ئاسمانییە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، بەهۆی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە، بووە هۆی کوژرانی سێ فەلەستینی دووانیان منداڵن و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
ناوەندی هەواڵ
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری کەرتی غەززە بەردەوام بوون و هاوڵاتی مەدەنی کوژران و بریندار بوون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی بەردەوامیی هەیە.
ئەمڕۆ لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەیان کردە ئامانج، سێ فەلەستینی کە دووانیان منداڵن کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سەرانسەری ئەو خاکەدا بەردەوام بوون.
ئاژانسی هەواڵ و زانیاریی فەڵەستین "وافا)" بە گێڕانەوە لە سەرچاوە پزیشکییەکان، بڵاویکردەوە، نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا تەرمی دوو کەسی کوژراوی لەگەڵ ژمارەیەک بریندار وەرگرتووە، دوای هێرشێکی ئاسمانی کە چادرێکی داڵدەدانی ئاوارەکانی کردە ئامانج لە ناوچەی ئەلمەواسی، ڕۆژئاوای شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، ناوچەیەک کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئاوارەکانی لەخۆگرتووە.
لە ڕووداوێکی جیادا، هەمان نەخۆشخانە تەرمی منداڵێک و چەند کەسێکی برینداری وەرگرت دوای هێرشێکی مووشەکی کە باڵەخانەیەکی شوقەی بەرامبەر بینای شارەوانی بورێج لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەو لە ئەنجامدا زیانی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لێکەوتەوە.
هێرشێکی دیکەی ئاسمانی بۆ سەر باڵەخانەیەکی شوقە لە نزیک قوتابخانەی مەعموونییە لە گەڕەکی ڕیمال لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، بە پێی سەرچاوە پزیشکییەکان، شەش فەلەستینی برینداربوون کە باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی وافا بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تەندروستیی کەرتی غەززە بڵاوکراونەتەوە، لەوکاتەوەی شەڕەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکردووە، کۆی گشتیی قوربانیانی شەڕی غەززە بۆ ٧٣ هەزار و ٣٣٥ کەس بەرزبووەتەوە و ١٧٤ هەزار و ٥٢ کەسیش برینداربوون.