بەهۆی داڕووخانی دیوارەوە کچێکی پێنج ساڵان گیانی لەدەستدا

کچێکی تەمەن پێنج ساڵان بە ناوی "بارین" لەئەنجامی داڕووخانی دیوارێکدا لە ماڵی خۆیان گیانی لەدەستدا. گەرمیان

کچێکی تەمەن پێنج ساڵان بە ناوی "بارین" لەئەنجامی داڕووخانی دیوارێکدا لە ماڵی خۆیان گیانی لەدەستدا.

گەرمیان

 

 نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەلار، منداڵێک بە ناوی "بارین ئەکبەر حەسەن" کە تەمەنی ٥ ساڵان بووە، لە ماڵی خۆیان دیوارێک بەسەریدا دەڕوخێت، پاآش گەیشتنیان بە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار گیان لە دەستدەدات.

 

بەپێی ئەو زانیاریییانەی عەلی قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ئاژانسی ژنهای ڕاگەیاندووە، ڕووداوەکە لە گەڕەکەی کەلاری کۆن بووە، بەوتەی باوکی منداڵەکە لەماڵی خۆیان دیوار بەسەرمنداڵەکەیدا کەوتووە.