بەهۆی بەشداریکردن لە چالاکییەکدا دۆسییەی لەسەرکرایەوە
پەرلەمانتارانی هەدەپە بەهۆی کار و چالاکییەکانیانەوە لەپێناو مافی خەڵکدا ڕووبەڕووی دادگا و تاوانبارکردن دەبنەوە.
ناوەندی هەواڵ
نوسینگەی داواکاری گشتی لە خولی ٢٧ی پەرلەمانی کۆماری تورکیادا ٩٥٥ دۆسیەی لەسەر پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە کردووەتەوە یەکێک لەوانە پەرلەمانتاری ناوچەی ئیلحی باکوری کوردستان، فەلەکناس ئوجەیە.
دوو ساڵ بەر لە ئێستا و لە چالاکییەکی ئازادیخوازاندا، گرژی و ئاڵۆزی دەکەوێتە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا، فەلەکناسیش دەکەوێتە نێوانیان و بەهۆیەوە دەستی دەشکێت و دروشمی " بە بەرخۆدان سەردەکەوین" دەڵێتەوە، داواکاری گشتیش بە تۆمەتی بەشداریکردن لە چالاکییەکاندا دۆسیەی لەسەر دەکەنەوە.
ت.پ