بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورك دوو هاوڵاتی مەدەنی لە سنووری دهۆک گیانیان لەدەستدا

دەوڵەتی تورك لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە بۆردوومانی شارەدێی دینارتەی سنووری ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆكی كرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی كە هاوژینی یەکترن گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرش و داگیرکاریەکانی دەولەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامی هەیەو ڕۆژانە بۆردومانی ناوچە جیاوازەکان دەکات.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧ی کانوونی دووەم، دەوڵەتی تورك لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە بۆردوومانی شارەدێی دینارتەی سنووری ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆكی كرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی كە هاوژینی یەکترن گیانیان لەدەستدا.

 

ئەوە لەكاتێكدایە، دەوڵەتی تورك ماوەی هەفتەیەكە بەردەوام تۆپباران و بۆردوومانی سنووری دهۆك دەكات و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.