به هاوبەشی “ ماڵی ژن” سيميناريكى تايبەت به ناونيشانى "بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان" ڕێکخرا
بە ئامادەبوونی پارێزەران و چالاکوانان، بە هاوبەشی ڕێکخراوی "ماڵی ژن" بە دروشمی؛ “بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان”، پانێڵێک بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان ڕێکخرا.
سلێمانی
ئەمڕۆ، لە دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی چالاکوان و پارێزەرانی ژن، به هاوبەشی ڕێکخراوی “ ماڵی ژن” سيميناريكى تايبەت به ناونيشانى "بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان”، لە لایەن ئاڵا کەمال، چالاکوان و پارێزەری مافی ژنان، پەیوەست عارف مەعروف، پارێزەر، ڕێزان نادر، توێژەری دەروونی، بەڕێوەچوو.
ئاڵا کەمال، چالاکوان و پارێزەری مافی ژنان، وتی: خوشکانی میراباڵ نموونەی ژنبوون بۆ ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی ژنان، ئێمەی ژنان ئێستاش لەو قۆناغەداین، ئێمە وەک سەندیکای کرێکاران دەزانین بەردەوام لە تۆمارکردنی توندوتیژی ژنانیبکرێکارین، ئێمە لەسەرەتایی ئەو هەڵمەتەداین چونکە ژنان تا ئێستە لە ئاستێکی کەمی هۆشیاریدان، من ڕۆژانە بەرکەوتەم لەگەڵ ژنانی کرێکار هەیە، کاتێک کەیسی توندوتیژی دێتەلام و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەکەم ژنەکان باس لە توندوتیژییەکان دەکەن و دەڵێن تەحەروش و توندوتیژیمان بەرامبەر دەکەن، بەڵام کاتێک سکاڵاکە دەبرێتە دادگا یان پێشنیار دەکەم بیبەینە دادگا ژنەکان ڕێگە نادەن دەڵێن کێشەی خێزانیمان بۆ دروست دەبێت، باس لەوەدەکەن باوک و برایان یان هاوژینیان ڕێگە نادەن دووبارە بێنەوە ناو کارکردن بۆیە بە ناچارییەوە ناتوانم کەیسەکە ڕەوانەی دادگا بکەم، کێشەکان لێرەوە دەستپێدەکەن کە ژنان هۆشیارنینببەرامبەر مافەکانیان، ئەم توندوتیژیانە لە سەندیکای کرێکاراندا لە ماوەی ئەم مانگەدا من ٥ دیاردەی وام تۆمارکردووە، کە ژنان توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت بەڵام بەداخەوە ڕێگە نادەن بیگەیەنینە دادگا، هەروەها سەرەڕای یوندوتیژییەکان ژنان لەدوای کارکردنیان دەگەڕێنەوە ماڵەکان لە ناو ماڵەکاندا ڕوبەڕووی توندوتیژی دەروونی و جەستەی دەبنەوە، ژنان کاردەکەن و پیاوان لە ماڵدا دانیشتون و توندوتیژی بەرامبەر ژنان دەکەن، یان پێیان قبوڵنییە ژناننکاربکەن، یون دەست بەسەر داهاتی ژنەکانیانادا دەگرن، ئەمکێشانە لەنخێزانەوە دەستپێدەکات بۆیە لە ڕێگەی هۆشیارکردنەوە خێزانەکانەوە دەستپێبکەین.
پەیوەست عارف مەعروف، پارێزەر، ئاماژەی بە توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان کرد، وتی: یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی ژمارە ۸، باس لە پاراستنی ژنان لە ناو یاسادا دەکات، لە ناو دادگاکان یاسای پاراستنمان هەیە، لە ناو یاسادا لیژنەی ئاشتەوای و پاراستن و چەندین یاسای دیکە هەیە کە پارێزگاری لە ژنان دەکەن یان کێشەکانیان بۆچارەسەر دەکەن، لە ناو یاساکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان ژنان لە توندوتیژی دەپارێزێت، بەڵام کولتووری کۆمەڵگەکەمان ڕۆژانە یاساکان پێشێلدەکەن، هەروەها ژنان ڕۆژانە ڕوبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە،بە نومونە بەزۆر بەشودانی ژنان، نەهێشتنی کارکردن ، نەهێشتنینسەردانیکردنی ماڵی باوک لەلایەن هاوژینەوە، چەندین توندوتیژی وەک ناچارکردن بە بەدڕەوشتی ئەمانە لەندادگادا ژنان دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن، بۆیە پێویستە ژنان هۆشیاربکرێتەوە، لە ڕێگەی ڕیکخراو دامودەزگاکانەوە، هەروەها یاسای پاراستن جێبەجێ دەکرێت، یاسای پاراستنی ژنان لە ناو ماڵەکانیاندا لە ئێستادا جێبەجێ دەکرێت و پێویستە ژنان هۆشیاری ئەم یاسایە ببن.
ڕێزان نادر، توێژەری دەروونی، وتی: کێشەکان لە ناو خێزانەکاندا زیادیکردووە، کە ئەم توندوتیژیانە کاریگەری لەسەر منداڵ و ژنان دروستدەکات، چەندین کەیسی توندوتیژی دەروونی منداڵمان هەیە، کاتێک منداڵان لە ناو خێزانێکی ناتەندروست پەروەردە دەبن، ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەروونی نائارام دەبێتەوە، کاتێک باوکێک توندوتیژی جەستەی و دەروونی بەرامبەر ژنانی خێزان دەکەن منداڵ توشی دڕندەی و خراپی دەروونی دەکاتەوە، ئەو توندوتیژییەی لە خێزانەکاندا دەکرێت کاریگەری لەسەر منداڵەکان دروستدەکات و منداڵەکان ڕوو لە خوێندنگەکان دەکەن و ڕەنگدابەوەی لە ناو خوێندنگەکانیشدا دەبێت، منداڵ بە تەندروستی شێواوەوە ڕودەکاتە قوتابخانە لە ناو خوێندنگەکەیدا توندوتیژییەکەی بەرامبەر منداڵەکانی دیکەی هوڕێی دەردەبڕێتەوە ئەم کێشانە بەردەوام لە بڵاوبونەوەدایە، بۆیە ڕێگریکردلە توندوتیژی خێزانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست بونیاد دەنێت.
"هۆشیاری ژنان بچێتە ناو خێزانەکانەوە"
ڕێزان نادر، توێژەری دەروونی، جەختی لەوەکردەوە توندوتیژییەکان بەردەوامن و ژنان ڕوبەڕووی تێکچوونی دەرون دەبنەوە، وتی: ئەمڕۆلەڕێگەی ڕێکخراوی ماڵی ژن، باس لە توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان دەکەین و ڕێگە چارەسەرییەکانیان دەخەینەڕوو، ژنان توشی تێکچوون لە لایەن پیاوانەوە دەبنەوە، ئەقڵیەتی پیاوسالاری لە ناو کۆمەڵگەداڕەنگی داوەتەوە، پێویستە ژنان لە بەرگی ئەقڵیەتی پیاوسالاری دابماڵین. لە کۆتاییدا وتی: لەڕێگەی پانێڵ و پەروەردەوە هۆشیاری بڵاوبکەینەوە ، لە سلکیبپەروەردەوە یاساکان و مافەکان بە منداڵان بگەیەنین و هۆشیاریان بکەینەوە تا نەوەیەکی تەندروستیمان هەبێت.
“ پێویستە کار لەسەر هۆشیاری ژنان بکەین”
مەهاباد قادر، نووسەر ئاماژەی بەوەکرد، توندوتیژییەکان بەردەوامن، پێویستە ژنان لە پەروەردەکردنی نەوەی نوێ هۆشیار بکرێنەوە، وتی: توندوتیژییەکان بەردەوامن ئێمە پێوستە کار لەسەر هۆشیارکردەوەی ژنان بکەین، تا نەوەی نوێ بە یەکسانی و بەبێ جیاوازی لە ماڵەکانەوە پەروەردەبرێن، ئێمە لە ناو خێزانەکانەوە ژنان سەرکردەبن بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکان لە ماڵەکانیانەوە لەسەر یەکسانی پەروەردەبکەن و کوڕ و کچە منداڵەکان بە یاەکسانی لە ناو ماڵدا سەیربکرێن تا کۆمەڵگەیەکی تەندروستمان هەبێت. لە کۆتاییدا وتیشی: هۆشیاری تەنها بە چالاکییەک ناکرێت پێویستە ئەم چالاکیانە بەردەوامبن، خوێندنگەکان و ماڵەکان بۆ هۆشیاریکردنەوە بەسەر بکرێنەوە، منداڵەکانمان لە خوێندنگە پەروەردە بکرێن و هۆشیار بکرێنەوە.