"بێدەنگی دەسەڵاتداران سەبارەت بە دەستدرێژی و جینۆسایدکردنی ژنانی ئێزدی، یەکسانە بە هاوبەشیکردن لەگەڵ تاوانباران"
ژنانی چالاکوانانی عێراق، لە میانی مەراسیمی بەبیرهێنانەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی شنگال، داوایان لە حکومەتی عێراق کرد دان بە جینۆسایدکردنی ئێزدییەکاندا بنێت و لیژنەیەک بۆ گەڕان بەدوای ڕفێنراوەکان و پاڵپشتیکردنی ڕزگاربووان پێکبهێنێت.

نور مەرسومی
عێراق- بە دروشمی "شنگال دەژی، جینۆساید لەبیر ناکرێت"، ژنانی عێراقی لە بەغدای پایتەخت، ڕۆژی ٣ی ئاب، مەراسیمی یادکردنەوەی قوربانیانی شنگال یان سازکرد، ئەمەش سەرەڕای پەسەندکردنی یاسای ڕزگاربووانی مێینەی ئێزدی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بوو لە ١ی ئاداردا، پاڵپشتی پێویستیان پێشکەش کرد، یاساکە ڕزگاربووانی ڕەگەزی نەتەوەیی و ئایینی دیکەی لەخۆگرتبوو، لە نێویاندا ئەو ژنانەی کە لەلایەن داعشەوە کراونەتە ئامانج، دوای ئەوەی داعش لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ دەستی بەسەر ڕووبەرێکی بەرفراوانی خاکدا گرت، هەروەها لە یاساکەدا دابینکردنی پارچە زەوی و قەرەبووی دارایی مانگانە بۆ ئازارەکانیان لەخۆگرتبوو، ئینتیسار مەیاحی ، چالاکوان ڕایگەیاند، کۆنگرەیەک بە سپۆنسەری محەمەد شیا سودانی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، و کەسایەتییە دیارەکان ئامادەی بوون، لەنێویاندا نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
جەختیشی لەوە کردەوە کە کۆنگرەکە لە "شانۆگەری" زیاتر هیچی تر نەبوو، بەو پێیەی دەستەواژەکانی "کار دەکەین، پلانمان بۆ داناوە" لەخۆگرتبوو، وەک ئەوەی ڕووداوەکە زیاد کردنێکی هەرزان بێت، نمایشکردنی ئازاری عێراقییەکان و ئازاری ئێزدییەکان بێت، هیچ حکومەتێک لەسەر زەوی نامێنێتەوە لەبەرامبەر ئەو ژنانەی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ڕفێنراون، ئەوە ١١ ساڵە ئازاری دووری منداڵەکانیان، دایکێک هەیە چاوەڕێی کچەکەی دەکات، باوکێک چاوەڕێی کوڕ و کچەکانی دەکات، هەروەها دوو هەزار ژنی ڕفێنراو هەن کە دەستدرێژی دەکرێتە سەریان و بازرگانییان پێوە دەکرێت، تا ئەمڕۆش پرسی ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا لە پێشینەی کارەکانیان نییە.
ڕوونیشیکردەوە، ساڵانە لەم جۆرە بۆنەیانەدا تەنها دووبارە دەکرێتەوە و پارەی گشتی بەفیڕۆ دەچێت لە کۆنگرەی خۆدەرخستن کە هاوسۆزی نیشان دەدەن، بەڵام لە ڕاستیدا هەمووان ئازار دەچێژن، وتی: لەم ڕۆژەدا هاوبەشی ئازاری ئێزدییەکانین، قوربانییەکانیان لەبیر ناکەین، کارەسات و گەورەیی تاوانەکەش وەبیر دەکەینەوە.
بوشرا ئەبو عەز، چالاکوانی سیاسی ڕایگەیاند، بۆ یادکردنەوەی ئەو کۆمەڵکوژیەی داعش دژی ئێزدییەکان لە شنگال کۆبوونەتەوە، داوای کرد وەک وڵاتانی دیکە جینۆسایدێک لە دژی ئێزدییەکان بناسرێت، وتی: زیاتر لە ١٤ وڵات وەکو جینۆساید ناساندووە، بۆیە دەبێت حکومەتی عێراقیش دان بە جینۆسایددا بنێت، یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠٠١ کە لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچووە بۆ پاڵپشتی و نۆژەنکردنەوەی ڕزگاربووانی ئێزدی، دەبێت کارا بکرێت، هەروەها ئاوەدانکردنەوە لە شنگال دەبێت بەشێوەیەکی کاریگەر و ڕاستەقینە دەست پێبکات.
دینا تائی ، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕوونیکردەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان، حکومەت کۆنگریەکی بۆ قسەکردن لەسەر کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان وەک ئەوەی پەیامێک بێت سازکرد، سەرەڕای پشتگوێخستنی ئەم پرسە لەلایەن حکومەتەوە بۆ ماوەی ١١ ساڵ، ئێستا وەک پرسێکی نزیک لە هەڵبژاردن تەماشا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە قۆرخکردنی ئەو پرسە لە هۆڵەکانی کۆنگرە ڕەتدەکەینەوە، بۆیە ئێمە هەڵمانبژارد لە گۆڕەپانی ئازادی بەغدا بوەستین، هەموو پێکهاتەکانیش ئامادەبن، پەیامەکەمان ڕوونە: هاوسۆزی لەگەڵ شەهیدان، چ ژن و پیاو، داوای لێپرسینەوەیەکی ڕاستەقینە دەکەین بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی تێوەگلاون، هەر لە سەرەتای توندوتیژییەوە تا ئێستا، بابەتەکە پشتگوێ خراوە، هەروەها داوای پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا دەکەین کە ژنان و پیاوانیان ڕفاندووە، سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرتەکانی بوونی ئەوان لە زیندانەکانی سووریادا دەسەلمێنن حکومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی ڕاستی لەم بارەیەوە نەناوە.
سەرسوڕمانی خۆی لە وەڵامی هێزە ئاسایشییەکان بۆ ئاگادارییەکە دەربڕی، وتی: ئێمە ئاگادارییەکی یادگاری دەکەین نەک خۆپیشاندان، هێزە ئاسایشییەکان هاتبوون بۆ ئەوەی ڕێگریمان لێبکەن لەگەڵ قوربانییەکان بوەستین و بچوکیان بکەنەوە، پێیان وتین بچین مۆم لەسەر گۆڕی قوربانییەکان داگیرسێنین، وەک ئەوەی ئەو قوربانیانەی ١١ ساڵ لەمەوبەر روویداوە، دەرئەنجامی مردنی ئاسایی بێت، هەرچەندە ئەوە کۆمەڵکوژییەک بوو کە هەمان هێزە سیاسییەکان تێیدا تێوەگلاون.
ئیقبال ، چالاکوانی مەدەنی وتی: وەک ژنانی خەمخۆری مافەکانی ژنان، داوا دەکەین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدواداچوون بۆ تاوانی دژ بە ژنانی ئێزدی بکەن و چییان بەسەردا هاتووە، دڵنیام کە هەندێک لە بەرپرسان هاوبەشن لەم جینۆسایدەدا کە کۆمەڵگەی ئێزدی تووشی بووە.
سەرەڕای ئەوەی کە ئاگادارییەکە لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی عێراقەوە بە بیانووی ئەوەی ڕەزامەندی ئاسایشییان نەبووە بڵاوەیپێکراوە، بەڵام بەشداربووانی ئاگادارییەکە دروشمی "ئێمە ئەمڕۆ ئاگاداری یادکردنەوە ئەنجام دەدەین نەک خۆپیشاندان، بۆیە پێویست ناکات کاغەزی فەرمی بهێنین"، گفتوگۆیەک لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا دروست بوو و دواجار بە ئاگادارییەکی خێرا و خوێندنەوەی وتاری ئاگادارییەکە بابەتەکە یەکلایی بووەوە.