بۆچی سەرکەوتنی 'هەتەشە' بۆ دەسەڵات هیوای گەڕانەوەی داعش زیندوو دەکاتەوە؟
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، یەکینەکانی پاراستنی ژنان 'یەپەژە' و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک 'هەسەدە' هەڵمەتێکی ئاسایشیان دەستپێکرد، بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی کامپی هۆل و دەوروبەری، پاککردنەوەی لە شانەکانی داعش کە هەوڵی دووبارە داڕشتنەوە دەدەن.

سیلڤا ئیبراهیم
حەسەکە- هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و زەحمەتکێشان لە پارێزگای جەزیرە ڕایگەیاند، لەوەتەی هەتەشە لە دیمەشق هاتۆتە سەر دەسەڵات، نافەرمانی و چالاکی شانەکانی داعش لە کامپی هەول زیادی کردووە، دەگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی ئەو گرووپە بە هەمان ئایدۆلۆژیای ئیسلامی توندڕەو، کە هیوای گەڕانەوەی داعش بەهێزتر دەکات.
مەترسییەکانی کامپی هۆل ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر توندتر دەبێت، لە خۆدزینەرەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر خێزانەکانی داعش، لە کامپەکانی هۆل و ڕۆژ کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیشتەجێن، بارگرانی دوو کامپی مەترسیدار لە جیهاندا بە تەنیا کەوتۆتە سەر شانی خۆبەڕێوەبەری ، لە نێو هەلومەرجی جەنگ و گۆڕانکاری جیۆپۆلەتیکی، سووریا پێیدا تێدەپەڕێت.
بە پشتبەستن بە زانیاری دروست سەبارەت بە چالاکیی شانە چەتەکانی داعش لە ناوەوە و دەرەوەی کامپەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ؛هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ- ژنان، یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە پاڵپشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەڵمەتێکی ئاسایشیان لە ناو کامپی هەول دەستپێکرد. لە دووەم ڕۆژی هەڵمەتەکەدا، دەسەڵاتی کاروباری کۆمەڵایەتی و زەحمەتکێشان لە پارێزگای جەزیرە سەردانی کامپەکەی کرد بۆ چاودێریکردنی پێشکەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی.
زەهرە سەمعو، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کارکەران وتی: ئەمە یەکەم هەڵمەتی ئاسایشی نییە کە لە کامپی هەول بکرێت، لە ساڵانی پێشووشدا هەڵمەتی هاوشێوە بەهۆی ئەو دۆخە مەترسیدارەی لەکامپەکە ڕوویداوە ؛هەبووە.
کامپەکانی هۆل و ڕۆژ خێزانی داعشی نەتەوە جۆراوجۆری تێدایە، ڕۆژ بە ڕۆژ مەترسییەکانیان زیاتر دەبێت، بەتایبەتی دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا. داعش ئەو گۆڕانکاریانە قۆستۆتەوە کە لەسەر گۆڕەپانی سووریا ڕوودەدەن، بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی و چەسپاندنی ئایدۆلۆژیای خۆی.
جەختی لە گرنگی گەڕاندنەوەی هەر هاوڵاتیەک کردەوە بۆ وڵاتەکی کە هاووڵاتییانی نیشتەجێی کامپی هەولن. “لەو کاتەوەی هەتەشە هاتۆتە سەر دەسەڵات، نافەرمانی و چالاکیی شانەکانی داعش زیادیکردووە، پابەندبوونی هەتەشە بە هەمان ئایدۆلۆژیای ئیسلامی توندڕەو، هیوای گەڕانەوەی داعش بەهێز دەکات”، داوای گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی داعشدەکەین کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانییان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.
وتیشێ: کامپەکە بووەتە بۆمبێکی کاتی، بەو پێیەی نەوەیەکی منداڵان بەم ئایدۆلۆژیای توندڕەوەوە پەروەردە دەکرێن، ئەمە لە ڕەفتارەکانیاندا دەردەکەوێت، لەڕێگەی ئەو هێما توندڕەوانەی کە بە ئاماژە پیشانی دەدەن، جگە لە چاندنی توندڕەوی و توندوتیژی لە ڕۆحیاندا، کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی بەرپرسیارە، هەرێم بە هەلومەرجێکی سیاسی نادیاردا تێدەپەڕێت و ناوبەناو شاهیدی هێرشەکانە،مەترسی کامپەکە و چالاکیی شانەکانی داعش دروستی دەکات، بارگرانی لەسەر خۆبەڕێوەبەری زیاتر دەکات، چ لەڕووی ئاسایش، چ لەڕووی ئابورییەوە، دوای وەستانی پشتیوانیی ڕێکخراوەکان.
زەهرە سەمعو، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و زەحمەتکێشان، لەبارەی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی هاوکارییە دەرەکییەکان دەڵێت، "بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو ڕێکخراوانەی هاوکاریی کامپی روج و هەول دەکەن.
بڕیاری ڕاگرتنی هاوکاری و کشانەوەی ڕێکخراوەکان کاردانەوەی ڕاستەقینە لەسەر ئەو دوو کامپە هەیە، کە لە ڕوانگەی ئاسایشییەوە بە مەترسیدارترین کامپ دادەنرێت. کەمبوونەوەی پاڵپشتی لۆجستی ڕێگە بۆ زیادبوونی یاخیبوون لەناویاندا دەکاتەوە، شانەکانی داعشیش ئەم جۆرە بارودۆخانە دەقۆزنەوە بۆ بوژاندنەوەی خۆیان، جگە لە هەوڵی خێزانەکان بۆ هەڵاتن لە کامپەکە.