بەبۆنەی ڕۆژی ژنانی عەرەبەوە بانگەوازی دابینکردنی کەشێکی پارێزراو بۆ ژنان دەکرێت
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی ژنانی عەرەبی خوازیاری دابینکردنی هەموو مەرجێک بۆ پارێزراوی جەستەیی و دەروونی ژنان، ڕێزگرتن لە ژنانی فەڵەستین کە ئارامی و خۆڕاگرییان لە بارودۆخە سەختەکانی سەردەمی شەڕی کەرتی غەززەدا نیشان دا.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2025/02/20250201-jpg919753-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بەبۆنەی ڕۆژی ژنانی عەرەب کە دەکەوێتە ١ی شوباتەوە، لە بانگەوزێکدا کە ئەمڕۆ بلاوکراوەتەوە فادیە کیوان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی ژنانی عەرەب، بانگەوازێکی ئاراستەی دایکان و باوکان کرد و داوای لێکردن ئەوپەڕی گرنگی بە کچەکانیان بدەن و هەموو مەترسیەکان لێیان دوور بخەنەوە بە مەبەستی پاراستنیان.
لە بانگەوازەکەدا هاتووە: پارێزەرانی خۆشەویست و هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهانی عەرەبیدا، بانگەوازتان لێدەکەم کە ئەوپەڕی گرنگی بە دۆخی کچان لە خێزان و کۆمەڵگەکانتان، و هەوڵدان بۆ پاراستنیان لە هەموو شتێک کە کاریگەری لەسەر جەستەیان، تەندروستی دەروونی و رەوشتیان و هەموو ئەو شتانەی کە دەرفەتی یەکسانیان لەگەڵ براکانیان بێبەش دەکات لە بواری پەروەردە، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، کارکردن و بەرپرسیارێتی کەسی هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپەڕین بەرامبەر بە هەموو وشەیەک، هەموو کردارێک و هەر دەقێک کە سووکایەتی بە کچەکانت دەکات لە بەهای مرۆڤایەتییاندا و دژایەتی میساقی نێودەوڵەتی مافەکانی منداڵ دەکات، کچان تیشکێکی ڕووناکی و هیوان لە ژیاندا. من قسە لەگەڵ هەموو دایکێک دەکەم، هەستە، ڕاپەڕن و دەنگت بەرز بکەوە بۆ ئەوەی هەموو شتێک و هەموو کەسێک کە ڕەنگە زیان بە کچەکەت بگەیەنێت، ئیدانە بکەیت.
داوای لە دایکان کرد کە گرنگی بە کچەکانیان بدەن و هەموو مەرجەکانی پارێزراوی جەستەیی و دەروونی و ئاسایشی کۆمەڵایەتییان بۆ دابین بکەن بۆ ئەوەی کچەکە بتوانێت لە ژینگەیەکی پارێزرا و تەندروستدا گەورە بێت، ئەمە سووڕی ژیانی مرۆڤایەتییە کە بارودۆخی ژنان و کچان لە ساڵی ٢٠٢٥ پاریزراو بێت.
فادیە کیوان ڕێزی تایبەتی لە ژنانی فەلەستین گرت کە لە سەختترین بارودۆخدا لە کاتی شەڕی نێوان حەماس و هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ئارامی و خۆڕاگرییان نیشان دا.