فراکسیۆنی یەنەکە؛ بێرێزیە بە سەروەری خاك و ئاسمانی عێراق

فراکسیۆنی یەنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەكەی ئەمرۆی نزیك قەزای سەید سادق بێرێزیە بە سەروەری خاك و ئاسمانی عێراق.

ناوەندی هەواڵ

 

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان-یەنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەیدسادق بڵاوکردەوە، کە دوو ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا و ڕۆژنامەنووسێکی دیکە بریندارە.


دەقی ڕاگەیەندراوەکە؛

هێرشەكەی ئەمرۆی نزیك قەزای سەید سادق بێرێزیە بە سەروەری خاك و ئاسمانی عیراق 

 

ئێمە وەك  فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هێرشە درۆنیەكەی ئەمرۆی نزیك قەزای سەید سادق ، بەتوندی ئیدانە دەكەین ، كە ئۆتۆمبێلی تیمێکی رۆژنامەوانی كردە ئامانج  ، بەهۆیەوە دوو رۆژنامەنوسی ژن گیانیان لەدەستدا و رۆژنامەنوسێکی تریش بەسەختی برینداربوو. 

 

ئەم جۆرە هێرشە تاوانكاریانە پاساوهەڵنەگرە و دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە  ، هەروەها  پێشێلکردن و بێرێزییە بەرامبەر بە سەروەری خاک و ئاسمانی عێراق .


بۆیە داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین، بێدەنگی بشکێنێ لەئاست ئەو پێشێلکارییانەی رۆژانە دەکرێنەسەر خاک و ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان ، وە هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی .