بانگەوازی ڕێپاک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو یاسایانەی کە عێراق پەسەندی کردووە
ناوەندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ژنانی کور" REPAK" داوای لە هەموو ژنان و خەڵک کرد، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە تێبکۆشن کە ڕێگە بە هاوسەرگیری منداڵانی کچ لەخوار ١٨ ساڵی و لێبوردن بە زیندانیانی داعش دەدات.

ناوەندی هەواڵ
ناوەندی هەواڵ
پەرلەمانی عێراق لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، یاسای باری کەسی و لێبوردنی گشتی خستە دەنگدان و پەسەندی کرد، ئەگەر ئەم دوو یاسایە کە بەتەواوەتی دژی ژنان و کۆمەڵگەن، بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، ژنان لە مافەکانیان بێبەش دەبن، ڕێگا بۆ هاوسەرگیری منداڵانی کچی٩ ساڵ، و ئازادکردنی چەتەکانی داعشی زیندانیکراو خۆش دەکرێت.
ناوەندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ژنانی "REPAK" ڕایگەیاند، یاسای هەمووارکردنەوەی باری کەسیی عێراق کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکرا، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی لەلایەن دادگای باڵای عێراقەوە لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە پەسەندکرا، ئەم گۆڕانکارییە لە یاساکەدا کە لە مێژ بوو بابەتی خەباتی تەڤگەرەکانی ژنان بوو بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕاندنی و لە ڕووی جەماوەرییەوە بە 'یاسای هاوسەرگیری منداڵانی خوار ١٨ ساڵ' ناسراوە، بەم شێوەیە بە فەرمی کرا.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەم گۆڕانکارییە لە یاساکەدا، مەودای دەسەڵاتی فراوانتر بۆ دادگا ئیسلامییەکان لە بابەتە خێزانییەکاندا دەڕەخسێنێت، لەوانە هاوسەرگیری، جیابوونەوە و میرات.
ڕاگەیەندراوەی ڕێپاک بەم شێوەیەیە:
پەرلەمانی عێراق "یاسای باری کەسی عێراق"ی پەسەند کرد، سەرەڕایی ئەوەی کە لەلایەن دادگای باڵای عێراقەوە ڕەتکرایەوە، بەڵام لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە پەسەندکرا. بەم شێوەیە ئەم گۆڕانکارییە لە یاساکەدا کە بە "یاسای هاوسەرگیری کچانی خوار ١٨ ساڵ" ناسرابوو و ڕێکخراوەکانی ژنان ماوەیەکی درێژە بێپچڕان خەبات دەکەن بۆ ڕێگریکردنی فەرمی لەم یاسایە. گۆڕانکارییەکان دەسەڵاتی دادوەری زیاتر دەدەنە دادگا ئیسلامییەکان لەسەر بابەتە خێزانییەکان، لەوانە هاوسەرگیری، جیابوونەوە و میرات. لە سایەی ئەو هەوڵە گرنگەی کە ڕێکخراوەکانی ژنان لە پێناویدا خەباتیان کرد لە عێراق و لە سەرانسەری جیهان بە پێچەوانەی یاسا دروستیان کردووە، نەتوانرا تەمەنی فەرمی هاوسەرگیری بۆ خوار ١٨ ساڵ دابەزێنرێت، بەڵام بەو دەسەڵاتەی کە بە دادگا ئیسلامییەکان دراوە، تەمەنی هاوسەرگیری دیفاکتۆ بە بڕیارەکانی دادگای ئایینی وەک ٩ ساڵ بۆ منداڵانی کچ و ١٦ ساڵ بۆ منداڵانی کوڕ جێبەجێ دەکرێت. بە پەسەندکردنی یاسای باری کەسی، تائیفەگەری لە کۆمەڵگادا قووڵتر دەبێتەوە، مافی ژنان و منداڵان کە هەرگیز پارێزراو نەبوون، زیاتر پێشێل دەکرێن. لە لایەکی ترەوە بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە هاوسەرگیری منداڵانی کچی تەمەن ٩ ساڵ و منداڵانی کوڕی تەمەن ١٥ ساڵ بەبێ بەربەست لە دەرەوەی دادگا دەکرێت.
هۆکاری گۆڕینی یاسای ئێستا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گروپە ئاینییە شیعەکان لەگەڵ گروپە سوننەکان ڕێککەوتوون بۆ پشتگیریکردنی یاساکە و ئازادکردنی دیلەکانی داعش. لێخۆشبوونی زیندانیانی داعش کە کۆمەڵکوژییان لە دژی ژنانی ئێزیدی ئەنجامدا و زیادبوونی گروپە جیهادییەکان لە دەوروبەری شەنگال، مەترسییەکانی دووەمین کۆمەڵکوژی گەورە لە دژی ژنانی ئێزیدی زیاتر کردووە. هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارانەدا پەرلەمانتارانی ئێستا و حکومەتی عێراق بوونەتە هاوبەشی تاوانە جینۆسایدەکانی داعش. حکومەتی عێراق خۆی بەرپرسیار دەبێت لە هەر هێرش و تاوانی جینۆساید دژی ژنانی ئێزدی.
هەروەها پەرلەمان یاسای گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناوچە جێناکۆکەکانی عێراقی بە پشتبەستن بە سیاسەتی بەعەرەبکردنی موڵک و ماڵی دەستبەسەرداگیراو بۆ ئەم یاسایە زیاد کرد. کارەساتێکی گەورەیە کە ئەم یاسایە کە بۆ خەڵک ئەرێنییە، بە بڕگەی دەسەڵاتدان بە دادگا ئاینیەکان و لێبوردن بە دیلەکانی داعش پەسەند کرا، نابێت هیچ مافێک لەسەر قوربانیدانی ژنان بنیات بنرێت، پێویستە ئازادی ژن و گەلان پێکەوە بپارێزرێت و بەرگری لێبکرێت.
داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق و حکومەتی عێراق دەکەین یاسای دەسەڵاتی دادگا ئاینیەکان و لێبوردنی زیندانیانی داعش لەسەر بنەمای پاراستنی مافی خاوەندارێتی هەڵبوەشێننەوە. دەبێت بەرپرسیارێتی ئەم یاسایانە ڕەت بکەنەوە کە دەبنە هۆی وێرانکاری گەورە و تاوانی ئەخلاقی و دەستدرێژی سێکسی لە جیهانی ژنان و منداڵاندا. لێبوردنی تاوانی سێکسی و جینۆساید دژی ژنانی ئێزیدی دەبێتە هۆی هاندانی تاوانی نوێ دژی ژنانی ئێزیدی. ئەم دۆخە بۆ ژنان لە هەموو جیهاندا پەسند نەکراوە.
لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی ئێمە بۆ ڕیکخراوەکانی ژنانی جیهان و ڕای گشتی دیموکراسی ئەمەیە: ژنانی ئێزیدی بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتی عێراقەوە لەژێر هەڕەشەی جینۆسایدی نوێ لە لایەن داعشەوەن. داوا لە ژنانی ئێزیدی دەکەین دەستبەجێ خەباتی خۆیان لە دژی هەڕەشەکانی جینۆساید چڕتر بکەنەوە و ببنە دەنگی ژنانی ئێزیدی، لەسەر بنەمای ڕەتکردنەوەی دەوڵەتی عێراق بۆ ئازادکردنی دیلەکانی داعش و هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایانەی کە دەسەڵات دەدەنە دادگا ئاینیەکان.