بانگەوازی دەم پارتی بۆ شەنگال
دەم پارتی لەبارەی ئەو شەنگالییانەی کە بەهۆی بێزارکردنی پەدەکەوە ناچاربوون لە کامپی دهۆک و زاخۆهەڵبێن ڕایگەیاند: پەدەکە لەکاتی کۆمەڵکوژییەکانی داعش گەلی ئێزدی بە تەنیا جێهێشت، بەرپرسیاری سەرەکی دەبێت لە کۆمەڵکوژییەکی نوێ.
ناوەندی هەواڵ
لە بانگەوازی بەپەلەی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی " MYK"ی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" ڕاگەیەندرا کە دوای لێدوانەکانی قاسم شەشۆی پێشمەرگەی پێشوو، پێکهاتەی ئێزدی بووەتە ئامانجی توخمە ڕادیکاڵەکان، ئەم هەڕەشەیە هاوشێوەی فەرمانەکانی ترە کە ئێزدییەکان لە مێژوودا ڕووبەڕوویان بووەتەوە، دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژییەکی نوێ.
لە بەیاننامەیەکدا هاتووە: پەدەکەو ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە کە دەستبەجێ ئەم یارییە مەترسیدارە ڕابگرن، گەلی کوردستان مافی ژیانی ئێزیدییەکان دەپارێزێت بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و ئارامی لە خاکی خۆیاندا بژین، وەک ئەوەی لە ڕابردوودا دەیانکرد، کۆمەڵگە دەبێت دژی هەڕەشەی نوێی کۆمەڵکوژی، بچێتە ناو تەڤگەرەوە.
دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی دەم پارتی ڕایگەیاند، گەلی ئێزدی دێرین، وەک ئیتنۆ-باوەڕێک کە لە ڕەوتی مێژوودا ٧٣ جار کۆمەڵکوژی کراوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی گەورەی کۆمەڵکوژی بووەتەوە لەلایەن پەدەکەوە، مەترسی ئەوە هەیە کە ئەم گەلە کۆنە جارێکی تر بە قسەی درۆ و مەترسیدار لەناو ببرێت.
"بەڕێوەبەریی هەولێر مەرجی توند بەسەر ئێزدییەکان دەسەپێنێت"
دەم پارتی ڕایگەیاند، ئەو هەڕەشە نوێیەی کە ئیدارەی بارزانی دەستیپێکردووە زەمینە بۆ پاکتاوکردنی نەتەوەیی و باوەڕی ڕێکوپێک دەخوڵقێنێت، نزیکەی ١٥٠ هەزار ئێزیدی لە هێرشە جینۆسایدەکانی داعش لە هەرێمی کوردستانی فیدراڵی ڕزگاریان بووە، ئیدارەی هەولێر مەرجی توند بەسەر ئێزدییەکاندا دەسەپێنێت، بەمەش ناچاریان دەکات بۆ دەرەوەی وڵات هەڵبێن، لەم ماوەیەدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئێزدی ناچار بوون لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بمێننەوە، ئەوانی دیکەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بانگەوازی بەشێک لە مزگەوتەکانی شاری زاخۆ بە فەرمانێکی نوێ دەکرێنە ئامانج، هەزاران ئێزیدی لە کامپەکانی ژێر دەسەڵاتی پەدەکە دەمێننەوە، هەوڵدەدەن بگەڕێنەوە بۆ شەنگال بەهۆی ئەو مەترسییەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەیدا دەم پارتی بانگەوازی کرد:
پەدەکە کە لەکاتی کۆمەڵکوژییەکانی داعش گەلی ئێزیدی بە تەنیا جێهێشت و نەیهێشت پارێزگارییان لێ بکرێت، بەرپرسیاری سەرەکی دەبێت لە کۆمەڵکوژییەکی نوێ.
پەدەکەو ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە: دەستبەجێ ئەم یارییە مەترسیدارە ڕابگرن، گەلی کورد وەک لە ڕابردوودا مافی ژیانی ئێزدییەکان دەپارێزێت بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و ئارامی لە خاکەکەیدا بژین.
بانگەوازی ئێمە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە: ئەوانەی لە سەردەمی کۆمەڵکوژی داعشدا سەیری کۆمەڵکوژی گەلی ئێزدییان کردووە، ئەگەر چاویان لەم کۆمەڵکوژییە نوێیە دابخەن، ئەوا هاوبەشی کۆمەڵکوژییەکە دەبن، بینینی درۆ ناتوانن ویژدان پاک بکەنەوە.
بە تایبەتی داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە بەرامبەر هەڕەشەکان وریا بن، پارتیمان بەبڕیارەوە مافی ژیانی گەلی ئێزیدیمان، مافی ژیانی ئازادانە و خۆبەڕێوەبەری لەسەر خاکەکەیان دەپارێزێت، لە بەرامبەر ئەم دڕندەییەدا بێدەنگ نابین، با پێکەوە دەنگمان بەرز بکەینەوە و ئەم تاوانە دژە مرۆڤایەتییە ڕابگرین.