بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵی ساکینە جانسز کرا

یەژەکە-سویسرا بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵی ژناندا کرد کە هەموو ساڵێک لە ساڵیادی شەهیدی پێشەنگ ساکینە جانسز لە زیوریخ ئەنجام دەدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

فێستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز بۆ جاری ١٢‌هەمین لە ٢٨ی حوزەیران لە گۆڕەپانی کاسێرناریال لە شاری زیوریخ بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی دەستکەوتەکانی ژنان بپارێزە" ئەنجام دەدرێت.

 

یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا "یەژەکە-سە" بە ڕاگەیەندراوێکی نوسراو بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەهێز لە فیستیڤاڵەکە کرد. یەژەکە-سە لە ڕاگەیاندراوەکەییدا سەرنجی خستووەتەسەر 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازی بەرفروانکردنی تێکۆشانی لە ژنان کرد.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەییدا یەژەکە-سە بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەهێز لە فێستیڤاڵەکە کردووەو وتی: دەبێت هەموو ئەو ژنانەی کە لە دژی فاشیزم و پیاسالارییدا خاوەنی ئایدیای ئازادیین، لەم تێکۆشانەدا بەشدارببن. کات کاتی ئەوەیە خەونی هاوڕێکانمان بە سەرکەووتن تاجدار بکەین. بەم بەرپرسیارێتییە مەزنەوە گەل و گەنجانمان بە گشتی و بە تایبەت ژنان بانگهێشت دەکەین بۆ ١٢ـەمین فێستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز