بانگەوازێک بۆ ڕێکخستن لە ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ڕاگەیەندرا
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە وان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "پێداگرین لەسەر ژیانێکی ئازاد و یەکسان، ڕێکخراوین" کۆنفرانسێکی سازکرد، داوای بەرزکردنەوەی خەباتی دژی تێڕوانینی دەوڵەت کرد.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە وان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "پێداگرین لەسەر ژیانێکی ئازاد و یەکسان، ڕێکخراوین" کۆنفرانسێکی سازکرد.
ئەو کۆنفرانسە کە لە هۆڵی کۆبوونەوەی عەزیز ڤورال لە لقی کەسک بە بەشداری، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان- DBP، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد- TJA، کۆمەڵەی یارمەتیدانی زیندانیان و بنەماڵەی سزادراوەکان-TUHAY-DER، کۆمەڵە بۆ یارمەتیدان و پشتگیریکردنی ئامادە بووان-MEBYA-DER، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، کۆمیسیۆنی ژنانی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی-OHD، کۆمیسیۆنی مافی ژنان لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤÎHD، هاوسەرۆکانی ژنانی پارتی DEM و ئەندامانی ئەنجومەنەکە هەروەها زۆرێک ژنان بەڕێوەچوو.
"ژنان هاوار بۆ ڕاپەرین دەکەن"
زەینەب کایا، چالاکوانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد لە یەکەم دانیشتنی کۆنفرانسەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو شەڕ و ململانێیانەی کە سیستمی پیاوسالاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بەڕێوەی دەبات ڕوو لە زیادبوونە، خواستی گەل و ژنان بۆ گۆڕانکاری و پێداگرییان لەسەر خەبات بۆ ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد لە دژی شەڕ گەشەی کردووە، وتی: ژنان پێشەنگایەتی ئەم ناڕەزایەتییە دەکەن، هێرشی دەوڵەت و دەسەڵاتە باڵادەستەکان، ژن و پیاو هەنگاوێک لە ژیان و ماف و ئازادی خۆیان ناگەڕێنێتە دواوە، چونکە ئازادیخوازان لە هەر شوێنێک بن، هەمیشە بە پەرەپێدانی خەبات و بەرخۆدان دەنگیان بەرز دەکەنەوە و ڕاپەرینی خۆیان ڕادەگەیەنن.
"پێداگرتن لە ڕێکخستن خەباتمان زیاتر دەکات"
زەینەب کایا ئاماژەی بەوەدا، حکومەت بەردەوامە لە سیاسەتەکانی گۆشەگیری و بێ یاسایی، گەندەڵی، توندوتیژی و کۆمەڵکوژی دژی ژنان و دۆسیەی پیلانگێڕی و وتی: وەک لە ئەنجامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئاداردا بیندرا، دەرکەوت کە ژنان بە خەبات و بەرخۆدانی خۆیانەوە دێنە پێشەوە ئێمە زۆر باش دەزانین ئەو سزایەی کە لە دۆسیەی پیلانگێڕی کۆبانێ بەسەر دۆستەکانماندا سەپێندراوە بۆ شکستی خەباتی ئینتەرناسیۆنالیستییە لە کۆبانێ، تێکۆشان لە دژی چەتەکانی داعش ئەم هێرشە دژی پێداگری لەسەر ئازادیی پارادایمی 'دیموکراسی، ئیکۆلۆژی، ئازادی ژنان'انە، با بە پێداگری لەسەر ئازادیی هەموو هاوڕێ ژنەکانمان کە لە زیندانەکاندا بە دیل گیراون، خەبات فراوانتر بکەین.
"ئێمە لێبوردەیی زیاترمان نییە"
گوڵشەن کورت، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە وان ڕایگەیاند، ژنان بە تایبەتی لە دژی سیاسەتەکانی سەرکوتکردن و لەناوبردنی حکومەت دەجەنگن و وتی: بۆچوونی ژنان بۆ ئێمە زۆر گرنگە، بە تایبەت لە ڕۆژئاوا خەباتێک بە پێشەنگایەتی ژنان لە گەشەکردندایە، وەک ژن لە هەموو بوارێکدا کار دەکەین بۆ ئەوەی شەڕ ڕوونەدات و ژن و دایک نەگرین، بۆ ئەوەی شەڕ کۆتایی پێبێت و ململانێکان کۆتایی پێبێت و ئاشتی بەدی بهێندرێت، پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی پێبێت.
وتیشی: لێبوردەییمان لە بەرامبەر توندوتیژی و کۆمەڵکوژییەکان زیاتر نییە، پێویستە کاردانەوەکانمان لە دژی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت لە شەقام و گەڕەک و ماڵ و کارگەکاندا زیاد بکەین، لە بەرامبەر ئەم شەڕ و کوشتارە بەکۆمەڵ و سیاسەتە چەوساندنەوانەدا ڕێکخراوەکەمان بە بیرۆکەی هاوبەشەوە گەشە پێدەدەین.
دوای وتارەکان، کۆنفرانسەکە بە داخراویی بەڕووی ڕۆژنامەوانیدا بەردەوام بوو.