بانگەواز بۆ ژنان لە ٢٥ی تشرینی دووەم: ژن ژیان ئازادی
ئەو ژنانەی کە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە ئازادی ژناندا دەبینن، لەسەر بنەمای مۆدێلی دیموکراتیکی ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان خۆیان ڕێکدەخەن، دوای ئەوەی ئازادی خۆیان لە ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دۆزیەوە، داوا دەکەن گۆشەگیری هەڵبگیرێت.
ساریا دەنیز
ناوەندی هەواڵ- لەگەڵ دامەزراندنی سیستەمی پیاوسالاری، ژنان بۆ چەندین سەدە چوونە ناو سووڕێکی سیستماتیکی توندوتیژی، ئەو ژنانەی کە تووشی توندوتیژی زایەندی و جەستەیی و چینایەتی بوون و لە هەموو قۆناغەکانی مێژوودا چەوسێندرانەوە، ناڕەزایەتیان هەڵبژارد بەرامبەر بەو شتانەی کە ئێمە ئەزموونمان کرد و بەرەنگاری بووینەوە، خەباتی ژنانیش بووەتە مێژووی خەبات بۆ بوون بە هاوڵاتی یەکسان.
سیستەمێک کە هەوڵ دەدات ژنان لە کایەی گشتی دووربخاتەوە بە قەتیسکردنی ژنان لە ماڵەکانیان و ڕێکخستنی ئەمەش لە ڕێگەی بیروباوەڕی ئایینییەوەیە، بە پێی هەر قۆناغێک ڕۆڵی ژنان دووبارە و سێبارە بەرهەم دەهێنێتەوە و لە کاتێکدا ژنان وەک درێژەپێدەری بەڕێوەبردنی خۆیان سەیر دەکرێن، ژن لە ڕێگەی ڕۆڵی خۆیانەوە وەک دایکان بەهایان پێدەدرێت.
هۆکارێکی ڕاستەقینە و ڕەوا
ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، ژنان باس لە ڕۆڵی ژنان و چۆنیەتی هێنانەدی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و ئەگەرەکانی پێکەوە تێکۆشان بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" دەکەن کە بڵاوبووەتەوە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهانداو ژنان یەکدەخات.
لە تورکیاوە تا عێراق، ئێران، هیندستان و ئەوروپا، ژنان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دژی توندوتیژیی دەوڵەتی پیاوسالاری بڕژێنە سەر شەقامەکان، ئەو ژنانەی بە دروشمی "ژن ،ژیان، ئازادی" خۆیان ئامادە دەکەن بۆ قسەکردن دژی توندوتیژی پیاوان، ئاماژە بە شەڕ و ململانێکان دەکەن لە هەموو جیهان و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ژنان باس لەوە دەکەن کە فاشیزم لە هەستی دژە ژنەوە سەریهەڵداوە و لەم خاڵەدا بە جەختکردنەوە لەسەر ڕاستی شەڕەکە، سەرنجیان بۆ پرسی کورد ڕادەکێشن کە ئێستا بە کێشەی هەموو گەلان پێناسە دەکرێت، هەروەها بۆ ئەو ژنانەی کە بوونەتە ئامانجەکانی شەڕەکە. توندوتیژیی دەوڵەتی نێرینە لەم پرسەدا، هەر ئەمەشە وایکردووە ژنان گرنگی بە پرۆسەی ئاشتی بدەن کە لە کوردستان جێبەجێ دەکرێت بۆیە هۆکارێکی گرنگ و زۆر ڕەوا هەیە بۆ ئەوەی داوای ئازادکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بکەین لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا.
دەبنە ئامانج چونکە بەرەنگاری دەبنەوە
ئەو وتەیەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە دەڵێت "ژنایەتی دیاردەیەکی فیزیکی نییە بەڵکو دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە” ئەوە ئاشکرا دەکات کە ژن تەنیا دیاردەیەکی فیزیکی نییە، هەروەها نیشان دەدات کە ژن بوون هەموو لایەنەکانی ژیانی داهێنەرانە دەگرێتەوە، ئاماژەی بە ڕۆڵی ژن لە بونیادنانی کۆمەڵایەتیدا کرد و وتی: یەکەم کێشەی واقیعێک کە بوونی ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە، ئازادی نییە، پێش هەموو شتێک پارێزگاری لە بوونەکەی بکە و تا دەتوانی ئازادی بکە، ئەوانەی ناتوانن بوونیان هەبێت، ناتوانن چێژ لە ئازادی وەربگرن، مەزەندەی دەکات کە "ئازادی تەنها بە هەبوون مسۆگەر دەبێت"، ژنانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە وەک ڕەگەزێک و وەک بەشێک لە گەلێکی ستەملێکراو پشتگوێ دەخرێن لەگەڵ واقیعی گەلی ستەملێکراو، دەبنە ئامانج چونکە بەرەنگاری هێرشەکان دەبنەوە، ئەو ژنانەی دەیانەوێت کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕزگاری ژندا چارەسەر بکەن، لەسەر بنەمای مۆدێلی دیموکراتیکی ئیکۆلۆژی و مۆدێلی ئازادی ژن ڕێکخراون.
"ژن و ژیان دەکەینە یەک"
بەم واتایە دەستەواژەی “ژن، ژیان، ئازادی” تەنیا دروشم نییە، بەڵکو ڕەگ و ڕیشەی ئەو خەباتە ڕەنگ دەداتەوە کە ساڵانێکە بەردەوامە، "ژن و ژیان" لە زمانی گەلەکەماندا هاوواتایە، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە ڕۆژگاری ئێستادا، بوونە دوو توێژی بێ سنوور دژ بەیەک و لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا ژنان فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیان گرتەبەر، کە وتی “جارێکی دیکە ئەم بۆشاییە لەناو دەبەین، واتە جارێکی دیکە “ژن” و “ژیان” یەکسان دەکەین" ئەو ژنانەی لەپێناو ئازادی خۆیان، ئازادی خۆیان لە ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا دەبیننەوە و داوا دەکەن دەستبەجێ گۆشەگیرییەکە هەڵبگیرێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ژنان لە پێشەنگی ناڕەزایەتییەکانی دژە گۆشەگیریدا وەستاون.
ژنان بوونەتە پێشەنگ لە کۆمەڵگەدا
دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، کە لە مۆدێلی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە سەریهەڵدا، ئەمڕۆ زمانی ژنانە و بەشێکی جەوهەری بەرخۆدانیان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهانە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند کە ژن بەشێکە لە ژیان و هێزی ژن و کاریگەرییەکەی لە گۆڕانکاریدا بەم شێوەیە ڕوون دەکاتەوە: دەبێت دڵنیابن لەوەی کە تەنها بەشێکی بابەتیی نییە، بەڵکو بابەتێکی هۆشیارانە و پێناسەکەریشە بۆی، ئێمە بەتەنها چارەسەر بۆ ئێوە پەرەپێنادەین ئێوە پێشەنگی ڕزگارین، لەم بوارەدا ەرکەکان زۆر قورسن، دەبێت گرنگییەکی زۆریان پێبدەن.
“پێویستە ڕزگارکەری ژن بین”
ژنان فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی”یان کردە شۆڕشێک لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە کاتێکدا ئەم شۆڕشە نمونەیەک بوو بۆ ژنان لە هەموو جیهاندا، بەرخۆدانی هەڵگرتنی دروشمی “ژن، ژیان ئازادی” گەشەی کرد و بوو بە تەڤگەرێکی جەماوەری، و ژنانیش بوونە پێشەنگ لە کۆمەڵگەدا لە بەرگریکردن لە مافەکانی "ئەگەر ژیان هەبێت، ئەوە لەگەڵ ژنان دەبێت و ئەمەش تەنها لە ڕێگەی سەرهەڵدانی ژنێکی ڕزگارکراوەوە دەتوانرێت بەدەستبهێندرێت.
ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا کە لە ٨ی ئاداری ٢٠١٣ نووسیویەتی، وتی: "پێویستە پاڵەوانی ڕزگاری ژنان بین، ن داڕشتنی ژنان بە بێ ڕەوشتی دەزانم. ژنان پێویستیان بە “xweda” (خولقێنەر/خودا) هەیە. “Xweda” لەدایکبوونی خودە، ژنی ئازاد وەک خۆر دەدرەوشێتەوە، وشەکانی "jın,jıyan" زۆر واتادارن، ژنان بەهێز و ئازاد و جەختکەرەوە بن" ئەم پەیامەی بە دەستی ژنانی کورد گەیشتە ملیۆنان کەس و ڕۆڵێکی گرنگی لە زیندووکردنەوەی فەلسەفەی "ژن.، ژیان. ئازادی" دا هەبوو.
ژنان خاوەندارێتی دەکەن
ئەو ژنانەی کە فەلسەفەی بەرخۆدان لە باوەش دەگرن، بەردەوامن لە نووسینەوەی مێژووی بەرخۆدانی خۆیان و ئەمڕۆش، بەدیهاتنی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی” و ئەو بەرخۆدانەی کە بەم دروشمە پەرەی سەندووە، ئەوە دەردەخات کە گۆشەگیری بە ئامانجی خۆی نەگەیشتووە، ئەو ژنانەی فەلسەفەیان وەک ڕێبازی خۆیان وەرگرتووە، بەم فەلسەفەیە وەڵامی حکومەتەکان دەدەنەوە و بە فەلسەفەی لیبڕاڵی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ژنان لە دامەزراندنی ژیاندا ئیرادەدار بوون، لە بەرامبەر ئەم ململانێیەدا، هێرشەکانی حکومەت پەرەدەستێنن، ژنان لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا و کوردستاندا فشاریان لەدەرە و نزیکەی هەموو ڕۆژێک خاکی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان دەکرێت، ئارین میرکان، ئاسیا یوکسەل، و ناگیهان ئاکارسال، کادر ئۆرتکایا، گوڵستان تارا، هێرو بەهادین و چەندین ژنی پێشەنگ لەم خاکانەدا کوژراون.
ژنان لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستبەرداری دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ ژیان و ئازادی خۆیان نابن. ئەو ژنانەی ژیانی خۆیان دەپارێزن، لە هەموو دەرفەتێکدا داوای شکاندنی گۆشەگیری دەکەن و خوازیارن لە ٢٥ی ئەم مانگەدا ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازاد بکەن.