بە ئامانجی پاراستنی هونەر ئێوارەیەکی هونەری لە تل تەمر بەڕێوە چوو

یەکێتی ژنانی گەنج لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئێوارەیەکی هونەری سازکرد بە ئامانجی پاراستنی ئەو کولتوورە دێرینەی کە ژنان تێیدا بە خواوەند دادەنرێن.

تل تەمر

 

 میراسی کولتووری یەکێکە لەو پایە بنەڕەتیانەی کە ناسنامەی مرۆڤەکان لە قاڵب دەدات، چیرۆکی مێژوو و ئەزموونی نەوەکانی پێشوو لەناو خۆیدا هەڵدەگرێت، وەک پردێک کە ڕابردوو،ئێستا، داهاتوو بەیەکەوە دەبەستێتەوە، خزمەت دەکات.

 

یەکیەتیی ژنانی گەنج لە گوندی تل سیدایە، لە ناوچەی تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئێوارەیەکی هونەرییان سازکرد،کە تیایدا دایکانی بەساڵاچوو کە لە ژیانیاندا ئازار، شادی، خەبات،بەرخۆدانێکی زۆریان بەسەر بردووە، پاراستنی کولتوور، چیرۆکە کۆمەڵایەتییەکانیان بە شێوەی زارەکی کرد.

 

شانبەشانی دایکان، ژنانی گەنجیش بەشدارییان لەو ئێوارە هونەرییەدا کرد، کە وەک پردێک لە نێوان ڕابردوو و ئێستا، لە نێوان مێژوو و داهاتوودا خزمەتیان دەکرد.

 

دایکانی ئامادەبوو باسیان لە ئەزمونی ژیانیان و ئەو ململانێیان کرد کە لە دژی نەریتە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان ڕووبەڕوویان بووەوە، پاشان گۆرانیان وت.