بۆ سێیەم جار ڤایرۆسێک لە هندستان بڵاوبووەو ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا
ڕاگەیاندنەکانی هیندستان بڵاویان کردەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار بەناوی "چاندیپور" ١٦ کەس گیانیان لە دەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیاندنەکانی هندستان بڵاویان کردەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار بەناوی ؟"چاندیپور" لە وڵاتەکەمان ١٦ کەس گیانیان لە دەستداوە، لە ئێستادا ٣٧ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بوونی هەیە و تا ئێستا هیچ چارەسەر و ڤاکسینێک بۆ نەخۆشیەکە نەدۆزراوەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی مێرووەکانەوە دەگوازرێتەوە وەک گەنە و مێش و مێشوولە.
ڤایرۆسی چاندیپور بۆ سیێەم جارە لە هیندستان بڵاودەبێتەوە، کە لە پێشتردا دوو جاری دیکە بڵاوبووەتەوە یەکەمینیان لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی چاندیپور بڵاوبووەوە و دواتر بەهۆی کوشندەییەکەوە هەر بەو ناوەوە ناسێندرا، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤ جارێکی دیکە بڵاوبووەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی ٧٥%ی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.