"بۆ سووریایەکی ئازاد پێویستە پێکەوە ڕێکخراوبین"
ڕۆشین موسا لە پێکهاتەی ئێزدی لە حەلەب سەرنجی بۆ سیاسەتی تاڵانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی، لەژێر ناوی یەکڕیزیدا ڕاکێشا و داوای لە هەموو گەل و گروپە ئایینییەکان کرد کە سووریایەکی ئازاد ڕێکبخەن.
دڵپاک داغ
حەلەب- لە سووریا هاوسەنگیەکان دەگۆڕدرێن، لەو جوگرافیایەی کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە سات بە سات لە گۆڕاندایە، ژنان هەوڵدەدەن بە باوەڕ و خەبات و کولتووری خۆیان لەسەر پێی خۆیان بمێننەوە، هەرچەندە وێنەی دوای ڕووخانی بەعس و ڕووخانی شام تاریکە، بەڵام ژنانی سووریا و باکوسر و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە خەباتیان نوێنەرایەتی دیوی گەشاوەی ژیان دەکەن، ژنانی عەرەب و تورکمان و کورد و پێکهاتەکانی دیکە پێیانوایە سەدەی بیست و یەک سەدەی ژن دەبێت و هیوادارن بەیەکەوە لەگەڵ سووریایەکی نوێ ئەمە ڕێکبخەن.
"پێویستە هەموو پێکهاتەکانی سووریا قسە بکەن"
ڕۆشین موسا، کە ژنێکی ئێزدییە و لە حەلەب دەژی، ڕایگەیاند، پێویستە سوورییەکان پێکەوە بارودۆخی سووریا تاوتوێ بکەن، لە مێژووەوە تا ئێستا لە جوگرافیای سووریادا، عەرەب، سریانی ، ئەرمەنی، ئێزدی، کورد، عەلەوی، دورزی ئەم جوگرافیا بچووکەیان کردووە بە مۆزایکێکی گەلان، سووریا بە مۆزایکی گەلان و چەندین کولتوور ناسراوە، تەنها لە گەڕەکی شێخ مەقسود ئەم سامانە دیارە، ئەم پێکهاتانەی کە باسیان دەکەین بە گشتی لەم گەڕەکەدا پێکەوە دەژین و هەموویان ئەشکەنجە دراون و و فشارییان لێکراوە و کۆمەڵکوژ کراون.
'ئێزدییەکان کۆمەڵکوژ کران'
ڕۆشین موسا ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی سیاسەتی داگیرکاری و هێرشی چەتەکان و فشارەکانی ڕژێم، هەوڵی دابەشکردنی پێکهاتە ئایینییەکان دەدەن و وتیشی: دەتوانین بڵێین زۆرینەی عەلەوییەکان لە عەفرین دەژین، بەهۆی باوەڕ و زمانەکەیانەوە، هەروەها کوردبوونیان، ڕووبەڕووی زۆر فشار بوونەوە، ئێزدییەکان گرووپێکی ئایینین کە کۆمەڵکوژییان بەرامبەر کراوە، هەرچەندە ئێزیدییەکان کۆمەڵکوژییان بەرامبەر کراوە، بەڵام دەستبەرداری باوەڕیان نەبوون، بۆیە سیاسەتی تواندنەوە لەسەریان جێبەجێ کرا، باوەڕی ئێزدی ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی خۆی هەیە و زۆر بەهێزە، ژمارەی دانیشتووانیان لە عەفرین زۆر زۆر بوو، بەڵام هەموو شوێنەکانی پەرستنەکانمان لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە سووتێندران و وێران و تاڵان کران، مزگەوتەکان لەسەر ناوەندەکانی باوەڕی ئێزدی دروستکراون، لە ڕاستیدا دەبینین لە بەرامبەر هەموو ئەم هێرشانەدا، باوەڕی ئێزدی دەتوانێت لەسەر ڕەگ و ڕیشەی خۆی بوەستێت.
"هیچ شوێنێک لە سووریادا نییە کە داگیر نەکرابێت"
ڕۆشین موسا ڕایگەیاند کە زۆرێک لە زلهێزە بیانییەکان دەیانەوێت جێگەی خۆیان لە سووریا بگرن و وتی: بە نزیکەیی هیچ بەشێک لە خاکی سووریا نییە کە داگیر نەکرابێت، ئەوان لە ڕێگەی سیاسەتی کۆچبەری و تاڵان و داگیرکارییەوە هەوڵی لەناوبردنی هەموو ژیانی خەڵکی ناوچەکەیان دا، ئەمڕۆ ئەو پێکهاتە و بیروباوەڕانەی کە لە شێخ مەقسوددا دەژین، زۆر ماندوو بوون بۆ پاراستنی سروشتی خۆیان، ئێزدییەکان، چ بە گشتی و چ ژنان، خۆیان ڕێکخست و بوون بە دامەزراوە، ئەوان کولتوور و زمان و باوەڕیان پاراست و خۆیان ڕێکخست و نەتەوەکەیان پاراست.
"خەڵک نەهاتە ناو یارییەکانی ململانێوە"
ڕۆشین موسا ڕوونیشیکردەوە، ڕژێمی بەعس هەوڵی دەستپێکردنی شەڕی نێوان کورد و عەرەبی دەدا، ئەو خەڵکەی لە سووریا دەژیا هەرگیز ڕادەستی ئەو فێڵە نەبوون، هەروەها چەتەکان بە هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەمان سیاسەتیان لە ژێر ناوی 'ئیسلامی ڕادیکاڵ' جێبەجێ کرد، بەڵام خەڵک یەکگرتوو بوون و نەهاتنە ئەم یارییەوە، وتیشی: ئەم بازنانە هەوڵ دەدەن گەلی سووریا لە شەڕێکی ئایینی و تائیفیدا بەشدار بکەن، خەڵک ئەمەیان قبوڵ نەکرد، ئەمڕۆ کورد لەگەڵ ژنە شەڕڤانە عەرەبەکان جێگەی خۆی دەگرێتەوە، هاوکات لەگەڵ شەڕڤانێکی کرستیان، ئێزدی، ژنێکی عەلەوییش هەیە، ئەمەش نموونەی ئەو ژنانە دەردەخەن کە هەوڵی بونیادنانی یەکێتی نەتەوەیی و بەرخۆدانی هاوبەش لە دژی سیاسەتی داگیرکاری دەدەن، بۆ سووریای نوێ، پێویستە تەڤگەری ئازادی دیموکراتیک بێت، دەبێت قۆڵی خۆی بەڕووی هەموو باوەڕ و گەلاندا بکاتەوە، پێویستە هەمووان بە ڕەنگ و دەنگی خۆیان بەشداری لە سووریایەکی نوێدا بکەن، ئێمە ئەمەمان دەوێت، پێویستە پێکەوە یەکێتی شۆڕشگێڕانەی گەل دروست بکرێت، ئێمەی ئێزدی دەتوانین بڵێین ڕێز لە هەموو ئایینەکان دەگرین و ڕۆڵ و ئەرکێک بە خۆمان دەدەین لە پاراستنی هەموو ئایین و بیروباوەڕە جیاوازەکان، دەمەوێت بڵێم ئامادەین بۆ ئەم ڕۆڵە.
"ئێمە دژی عەقڵیەتی یەک ئایین، یەک نەتەوە، یەک زمان دەجەنگین"
ڕۆشین موسا ڕایگەیاند کە چەمکەکانی دەوڵەت یەک زمان و یەک ئایین و یەک نەتەوەن وتی: ئەم عەقڵیەتە دواکەوتووانە ئێزدییەکانی کوشت و ئەوان دەیانەوێت جارێکی دیکە ئەمە بکەن، لە ٢٠١٤ هەزاران ژن کران بە کۆیلە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر هەزاران ژنی ئێزدی لەبەردەستدا نییە، ئێستاش وەک کۆیلە درێژە بە ژیانی خۆیان دەدەن، دەمانەوێت دڕندەیی بەرامبەر بە ژنان لە سووریا کۆتایی پێبێت، ڕێکخراوەکانی یاسای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی یارمەتی مرۆیی پێویستە بە ویژدان نزیک ببنەوە و دەنگی ئەو ژنانە ببیستن کە لە هەموو خاکێکی داگیرکراوی سووریادا تووشی کارەساتی مرۆیی دەبن.
"ئەوان سوریایەکی نوێیان دەوێت کە هەمووان و هەموو ڕەنگێک لە باوەش بگرێت"
ڕۆشین موسا ئاماژەی بەوەشکرد، سووریایەکی نوێ و ئازاد بە تێگەیشتنێک مسۆگەرە کە هەموو پێکهاتەکانی ئایین و نەتەوەکان لەخۆبگرێت، ژنانی ئێزدی کە خەبات بۆ ئازادی و دیموکراسی دەکەن، ئامادەن بە کولتوور و زمان و باوەڕی خۆیان یەکڕیزیی خۆیان لەسەر جوگرافیاکەیان بونیاد بنێن، وتیشی: چۆن ژنانی ئێزدی شەنگال خاکی خۆیان لە دەستی داعش ڕزگار کرد، بەرامبەر چەتەکان بەرخۆدانیان کرد، شەهید بوون، ئێمە ئامادەین بۆ بەرخۆدان و شەڕ، ژنانی عەرەب، کرستیان، کورد و تورکمان لە حەلەب کۆدەبنەوە و لەژێر چەتری تەڤگەری ژنانی ئازاد خۆیان ڕێکدەخەن. دەمانەوێت ئەم تەبایی و یەکڕیزییە تەنیا لە چەند گەڕەکێکدا سنووردار نەبێت، بەڵکو لە هەموو سووریادا بڵاوبێتەوە، بە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ژنان دەتوانن پێکەوە سووریایەکی دیموکراسی بنیات بنێن.
"سڵاو بۆ بەرخۆدان لە حەلەبەوە بۆ سوەیدا"
ڕۆشین موسا وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە هیوادارن پێشهاتەکانی سووریا بە باشی هەڵبسەنگێندرێن، وتیشی: ژنانی سوەیدا دژی تێڕوانینی داگیرکەران چوونە مەیدان، ئێمە چاومان لە بەرخۆدانی ژنانی سوەیدایە کە لە دژی هەژموون مەیدانیان گرتە بەر و گرنگە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی نموونەیەک وەربگرێت، دۆخی عەلەویش دەبینین، دەبێت دژی ئەو برۆکەیە بوەستین کە دەڵێت 'ئێمە عەلەوییەکان دەکوژین'، ژنانی عەلەوی بە دڵنیاییەوە دەبێت ئەمە قبوڵ نەکەن و خۆیان ڕێکبخەن، ژنانی عەلەویی ئەمڕۆ لە سووریا لەژێر مەترسییەکی گەورەدان، سوورییەکان دژی ئیسلام نین، بەڵام کوشتنی باوەڕە جیاوازەکان واتای ئیسلام نییە، قبوڵکراو نییە کە چەتەکان هێڵی ئیسلامی نادیموکراسی و ڕێبازی چەتەگەری لە دژی خەڵکی سووریا و ژنانی سووریا بگرنەبەر، جێگای قبوڵ نییە کە چەتەکان ڕێبازێکی ئیسلامیی نادیموکراسی و چەتەیی لە دژی گەلی سووریا و ژنانی سووریا بگرنەبەر.
"دەبێت پێکەوە ڕێکبخرێین"
لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕۆشین موسا داوای لە گەلان کرد و وتی: کاتێک عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە داگیرکرا، فشار خرایە سەر هەموو گەلان و بەتایبەتی سەر عەلەوییەکان و ناچارییان کردن بۆ ئەوەی بڵێن "ئایینی ئیسلام قبوڵ دەکەن"، ئەو کارانەی کە لە دژی ئێزدییەکان کران، پێشتر زاندراون، دەمەوێت بڵێم ئێمە هەموو ئەو ڕێبازانە نەک تەنها بۆ کورد و ئێزدی، بەڵکو بۆ هەر بیروباوەڕێک و گەلی سووریاش قبوڵ ناکەین، پێویستە خۆمان لە دژی ئەو سیاسەتانەی جینۆساید و دابەشکردنی کۆمەڵگەو خەڵک و بیروباوەڕەکان ڕێکبخەین کە چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەیانەوێت ئەنجامی بدەن.