بۆ شەرمەزارکردنی تێکچوونی خزمەتگوزارییەکان ژنان لە باشووری یەمەن ناڕەزایەتی دەردەبڕن
ژنانی بەشداربووی ناڕەزایەتییەکەی عەدەن ڕایانگەیاند، کە بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتییەکانیان بەرامبەر بە تێکچوونی بارودۆخی یەمەن تا ئەو کاتەی هەموو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

فاتمە رەشاد
عەدەن-"هاوڵاتیان کارەبا و ئاویان دەوێت"،بەم قسانە ژنانی شاری عەدەن لە باشووری یەمەن لە میانی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیدا کە ئێوارەی ١٠ی ئایار بەڕێوەچوو، هاواریان کرد و داوای ئەو خزمەتگوزارییانەیان کرد کە لە شارەکەدا نزیکە لە نەبوون، هاوکات داوای دابەزینی بەهای دراوەکەشیان کردووە، کە بارگرانی و تێچووی ژیانیان زیادکردووە، ئەمە وایکردووە ژنان هەڵوێستێکی پتەویان هەبێت، ئەو ئاژاوە ڕەتبکەنەوە کە لە عەدەن، کە لەدوای کۆنترۆڵکردنەوەی لە دەستی حوسییەکانەوە لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕوویداوە.
سەبارەت بە هۆکارەکانی پشت ناڕەزایەتی ژنان، رانیا خالد، بەرپرسی پلاتفۆرمی سەربەخۆی ژنان ڕایگەیاند، "ئەم ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە تێکچوونی بارودۆخی عەدەن هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی ئێمەیە، لەگەڵ لایەنێکی دیاریکراودا نین، نە دژی هیچ لایەنێکین، بەڵکو ئێمە دەنگی گەلین، دەنگی ئێمە دەنگی ستەملێکراوانە، ئێمە بەدەست تێکچوونی بارودۆخی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنین، لەوانە ئاو وکارەبا، بەرزبوونەوەی نرخ و دراو، بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان دروستکردووە، چونکە گەندەڵی وەک شێت بڵاوبووەتەوە”.
وتیشی: ئێمە لێرەین بۆ ژیانێکی شایستە بۆ خۆمان و کچ و کوڕەکانمان، بۆ ئەوەی دەنگمان ببیسترێت، ئێمە هاوار دەکەین دژی گەندەڵی و دەمانەوێت حکومەت خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانمان پێشکەش بکات".
شەفیقە ئەحمەد، یەکێک لە بەشداربووانی ناڕەزایەتیەکە دەڵێت: ئەمڕۆ ڕێژەی بەشداریکردن کەم بوو، بەڵام سبەینێ زیاتر دەبێت، و ڕۆژی دوای ئەوە زیاتر دەبێت، ئینجا هەموو هاوڵاتیان هەڵدەستێت، ئێمە هاتینە دەرەوە بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان، ئەمڕۆش مافەکانی هاوڵاتیان پشتگوێ دەخرێت، حکومەتێکمان دەوێت کە ئاگاداری خواستەکانی هاوڵاتیان بێت، نەک حکومەتێک کە لە خولێکی خراپدا بیانهێڵێتەوە، کە بەبێ ئەنجام دەسوڕێتەوە”.
داواکاری بۆ کەرامەت
ئەفراح قاید، ڕۆژنامەنووس وتی: ئەمڕۆ هاتینە دەرەوە بۆ ئەوەی داوای داواکاری ڕەواکانمان بۆ کارەبا و ئاو و خزمەتگوزارییەکانی دیکە بکەین، ناڕەزایی تەواومان دەرببڕین لە تێکچوونی دراو و خراپی خزمەتگوزارییەکان، ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی خراپبوونی دۆخی ئابوورییەوە، خراپترینیان ئەوەیە کە بڕینی کارەبا گەیشتە ٢٠ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، بۆیە ژنان لەم ئێشکگرتنەدا داوای مافی ژیانیان کرد.
دالیدا کلدی، یەکێک لە ڕێکخەران و داکۆکیکارانی ناڕەزایەتییەکە، هەستی خۆی دووپاتکردەوە، "ژنانی شاری عەدەن دوای تێکچوونی دۆخەکە، بەتایبەتی لەم دواییانەدا ڕژانە سەر شەقامەکان، چیتر هاوڵاتیان بەرگەی ئەوەیان نەدەگرت، وەک هاوڵاتی هیچ تێوەگلانێکمان نییە، هیچ پەیوەندییەکی سیاسیمان نییە، ئێمە تەنیا داوای دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەین".
وەستانەکان دواتر دووبارە دەکرێنەوە
ئەنجێلا بەیزانی، بەرپرسی دەزگای سەلام وتی: ئێمە بەدواداچوون بۆ مافەکانی ژنان و منداڵان دەکەین، بەتایبەتی کە لەبواری پەروەردەدا کاردەکەین، چالاکییەکانمان وەستاوە، لە ماڵەکانماندا قەتیس بووین، هیوادارین لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو ناڕەزایەتیانە لەبەرچاو بگرن، ئەمە دوا ناڕەزایەتی نابێت، لە داهاتوودا ناڕەزایی دیکەش دەبێت بۆ ئەوەی دەنگمان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ببیسترێت".
ئەفراح قاتیبی، پەروەردەکار سەبارەت بە بەشداریکردنی لەم شۆڕشە ژنەدا وتی: ئەمڕۆ دڵخۆشم بە بەشداریکردن لەگەڵ ژنان، ئێمە دژی هەر کەسێکین کە دژی وڵات کاربکات، ژیانێکی شایستەمان دەوێت، چونکە بەدەست تێکچوونی کەرتی پەروەردە و کارەبا و ئاوەوە دەناڵێنین، ئەمە جگە لە پچڕانی موچەکانمان، کە بەشی پێویستییەکانی ژیان ناکات".
ئەم شۆڕشە ژنە دوای گرەوکردن دێت کە شکست دەهێنێت و دەنگی ژنان نابیسترێت، سەرۆک وەزیران بە زۆر وەڵامی دایەوە، کە خێرا هەنگاوەکانی بۆ چارەسەرکردنی کەمیی کارەبا دەنێت، کە ڕۆژانە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی ژنان ئەوانەن کە لە ئەم پرسە کاریگەرییان لەسەرە، هاتوونەتە دەرەوە بۆ ئەوەی داوای مافەکانیان بکەن، وەک ئەوەی دەستووری یەمەن گەرەنتی کردووە.