بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی غەززە تونسییەکان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا خۆپیشاندان دەکەن
ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی تونس لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا، لە تونس کۆبوونەوە بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی غەززە و داوای کۆتاییهێنان بە شەڕەی هێزەکانی ئیسرائیل دەکەن.

نەزیهە بوسعیدی
تونس- لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەرتی غەززە خوێناویترین هێرشی بەخۆوە بینیوە، لەوەتەی شەڕ لە ٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکردووە، زیاتر لە هەزاران هاوڵاتی کوژران کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
ژمارەیەک لە دانیشتوانی تونس ڕۆژی ٥ی نیسان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی بەحیرەی پایتەختی تونس کۆبوونەوەو ئاڵای فەلەستینیان بەرزکردەوە، داوای کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژییەکانی غەززە، دروشمی وەستاندنی کوشتنی منداڵانیان بەرزکردەوە.
لە پەراوێزی خۆپیشاندانەکەدا نەجلە کەرای چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی وتی: من بەشداری هەموو ستاندەکانی هاوسۆزی دەکەم و دڵنیا دەبم کە تێیدا ئامادە دەبم، فەلەستین قیبلەنمایە، ئێمە لە دایک و باوکمانەوە فێربووین کە فەلەستین دۆسیەی یەکەممانە و پرسێکی سەرەکییە.
بەردەوام دەبێت لە داواکردنی ئازادی فەلەستین، "هەرچۆنێک ڕژێمەکان شکستمان پێ بهێنن، ئێمە بەردەوام دەبین لە ڕێپێوانەکە، دوایین ڕێپێوان نابێت، وە نەوەکان و نەوەکانی دوای ئەوان هەن کە ئەم پەیامە هەڵدەگرن تا فەلەستین ئازاد دەبێت."
یوسرا کەرابتی، خوێندکاری کۆلێژی یاسایی، سیاسی، کۆمەڵایەتی لە تونس، پسپۆڕی یاسای گشتی و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی وتی: کەمترین شت کە بتوانرێت بکرێت ئەوەیە کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتگیری بکرێت، سەرەتا بە بەشداریکردن لەم ڕێپێوانانە و خۆپیشاندانەکان و بایکۆتکردن، چونکە کاریگەری ئابووری نەرێنی هەیە.
جەختی لەوە کردەوە کە هەموو ئەو شتانەی لە غەززە ڕوودەدەن ناکۆکی لەنێوان یاسای مرۆڤایەتی نێودەوڵەتی، ئەوەی لەسەر زەوی دەیبینین دەردەخات چونکە یاسای نێودەوڵەتی بووە بە مەرەکەب لەسەر کاغەز تا ئەو کاتەی نەتوانرێت وەک ماددەیەکی یاسایی جێبەجێ بکرێت، یاسای نێودەوڵەتی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی دیاری کردووە، بەڵام لەسەر خاکی ڕاستیدا جێبەجێ ناکرێت." پێویستی هۆشیاری کۆمەڵ دەکات سەبارەت بە گرنگی هاوسۆزی مرۆڤ لەگەڵ غەززە ،بایکۆتکردنی بەرهەمە ئەمریکییەکان.