بۆ پیشاندانی شکۆ و بەرخۆدانی ژنان پێشانگای ئیشتار لە سلێمانی کرایەوە

لە چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا، بە بەشداری۱٥ وێنەکێش پێشانگای ئیشتار کرایەوە.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ، لە کارگەی کولتووری لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەری گروپێک لە گەنجانی هونەرمەندو وێنەکێش، لە چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشانگای ئیشتار کرایەوە.

 

۱٥  وێنەکێش بە ناوەکانی " ئەزیمە باقری، ژاڵە بەکر، ڤارونا زەردەشت، باران کیومەرس، باوان حەقبین، لیا تەها، غزال خا، هێشوو عوسمان، کاشان عوسمان، نەورۆز سنجاری،ئایا ئامانج، تانیا، دیلان عوسمان، دانیال محەمەد" لە پێشانگاکەدا بەشداربوون و کارە هونەرییەکانیان نمایش کرد، پاشان بەڵگە فیلمێک کە باس لە بارودۆخ و ئازارەکانی ژنان و زەوتکردنی ئازادیان دەکات نمایش کرا،

 

باوان حەقبین، وێنەکێش، ئاماژەی بەوەکرد، پێشانگاکەیان ناوی ئیشتارە وەک هێزێک بەکار دەهێندرێت، کە پێشانگاکە خۆی لە وێنەی ژنان و هێزی ژناندا دەبینێتەوە، وتی: پێشانگای ئیشتار بە ناوی هێزەوەیەکە دەرخەری توانا و هێزی ژنانە لە پێشانگاکەدا ژنان بە وێنەکانیانبەشداریان لەم پێشانگایەدا کردووە، توانای ژنان لەڕێگەی وێنەوە دەردەخەن، گشت بەشداربووانی ئەم پێشانگایە بەکێشانی وێنەی ژنان  بەشداریمان کردووە، هەروەها ئەمڕۆ چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا ئەمینییە، ئەمڕۆ پێشانگاکەمان لەهەمان ساڵیادی بەرخۆدانی ژنانە، گێڕانەوەی بەرخۆدانی هەموو ژنانی کوردە لە پارچەکانی کوردستاندا توانا و ئازایەتی ژنانی کورد دەردەخات، ژنان لە تەواوی پارچەکان تێکۆشانیان کرد، پاشان شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی" بەرهەمی ئەو تێکۆشانەی ژنانە.


لە کۆتایی قسەکاندا وتیشی: ئەم پێشانگایە بە بەشداری زیاتر لە ۱۳ ژنی گەنج ئەنجامدرا، کە ژنان وێنەکانیانهێناوە تا میوانەکان بیانبینن، هەروەها پیاوانیشتێیدا بەشدارن، ئەمە دەریدەخات شۆڕشی ئازادی ژن تەنها لە ژناندا نابیندرێت، پیاوانیش ئازادی و شۆڕشی ژنیان دەوێت، پاشان فیلمێک نمایشدەکرێت تێیدا باس لە خەبات و تێکۆشانی ژنان لە پارچەکانی کوردستان دەکات. 


نەورۆز شنگال، وێنەکێش و نووسەر وتی: بەدوو تابلۆ بەشداریم کردووە، وێنەیەکم بەکێشانی وێنەی ژینا ئەمینییە کە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا چوارساڵ بەر لە ئێستە کێشام، وێنەی دووەمباس لەسەر کۆمەڵێک هاوڕێ لەسروشتدا دەکات، وێنەی یەکەمم بۆ شۆڕشی ژینا، وێنەی ژنێکم کێشا کە باوەشی کردووە بە کۆمەڵێژندا، کە باس لەوەدەکات ژنان هەم دایکن هەم پارێزگاری لە ژنانی دیکە دەکەن ، ژنان یەکدی دەپارێزن. 

 

لە کۆتایی قسەکانیتدا وتی: ئەم جۆرە پێشانگایانە کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەنجان دەکەن، گەنجان دەرفەتیان بۆ پشاندانی کولتوور.و هونەر زیاتر دەبێت، دەتوانن کارەکان نمایش بکرێت.