بە فیشەک ژنێکی گەنج لە حاجیاوا بریندار دەبێت
پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی گەنج بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی گەنج گەیەندراوتە نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کراوە.
ژنە گەنجەکە ناوی ئ.ا لەدایکبووی ٢٠٠٥ دانیشتووی شارەدێی حاجیاوای سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین بووە، بە وتەی ژنە گەنجەکە کە بە پۆلیسی ڕاپەرینیان ڕاگەیاندووە، ئاماژەیان بەوەداوە ژنە گەنجەکە لە ژورێکی ماڵی خۆیاندا بە چەکی کلاشینکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین چوونەتە شوێنی ڕووداوە و ڕێکاری یاساییان گرتووەتە بەر، دەستیان بەسەر چەکی کڵاشینکۆفەکەشدا گرتووە.
ت.پ