پێشێلکاری نوێ لە سوەیدا بەردەوامە

دوای ڕاگەیاندنی تۆمارکردنی زیادبوونی پێشێلکارییەکانی جیهادییەکانی هەتەشە، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، چەند ناوچەیەک لە شاری سوەیدای سووریا شایەتی هەڵکشانی سەربازیی بەرچاو بوون.

سوەیدا

 

شاری سوەیدا لە باشووری سووریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژییە ئەمنییەکان ڕوو لە هەڵکشان دەکەن، بەدرێژایی هێڵەکانی پێشەوە پێشێلکارییەکانیش دووبارە دەکرێنەوە و هێرشەکان بۆ سەر چەند ناوچەیەک زیادیان کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە دۆخی ئامادەباشی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا هەبێت، لە کاتێکدا ترسی پەرەسەندنی بەرفراوانتر و تێکچوونی دۆخی سەر زەوی شارەکە هەیە.

 

هێڵەکانی پێشەوەی شاری سوەیدا لە باشووری سووریا لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا شایەتی هەڵکشانی بەرچاوی خێرایی پێشێلکارییەکان بوون، بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی پاسەوانی نیشتمانی لەو شارەدا کە ٧ی ئادار بڵاویکردووەتەوە.

 

ڕوونیکردووەتەوە، ناوچەی ڕۆژئاوا زۆرترین گرژ بووە دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ بە مووشەک کراوەتە ئامانج، دواتر تەقەی مووشەک بووە، کە بووەتە هۆی دۆخی ئامادەباشی لە ناوچەکەدا.

 

پاسەوانی نیشتمانی ئاماژەی بەوەدا، کە ناوچەی باکووری ڕۆژئاواش شاهیدی هێرشی هاوشێوە بووە، کە مووشەک بەکارهێنراون بۆ بە ئامانجگرتنی پێگە سەربازییەکان، گروپەکانی بنکەیان لە گوندی ڕیمە حازم کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە کۆنترۆڵکرابوون، بە مووشەک بەرەو شارۆچکەکانی عەتیل و سەلیم دەستپێکرد، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی دۆخی ئامادەباشی لەو ناوچانە، شارۆچکەی عەریقەش بە چەکی قورس هێرشی هاوشێوەی لێکرا.

 

دووپاتکراوەتەوە، کە یەکەکانی پاسەوانی نیشتمانی سەرچاوەکانی ئاگرکەوتنەوەیان لەسەر هەموو ناوچەکان بەکارهێناوە و بە سەرکەوتوویی هەوڵی پێشێلکارییەکانیان بەرپەرچداوەتەوە، هێزەکان لە ئامادەباشییەکی بەرزدا ماونەتەوە لە پێشبینیکردنی هەر پێشهاتێک لەسەر زەوی کە ئەگەری هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕووبدات، بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی گرژی و پەرەسەندنی هێرشەکان.