بە دروشمی "تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت" پانێڵێک بەڕێوەچوو
لە درێژەی کارو چالاکییەکان بۆ ٨ی ئادار، ڕۆژی تێکۆشانی ژنان، بە دروشمی "تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت" پانێڵێک پێشکەش کرا.
سلێمانی
ئەمڕۆ، لە ڕێکخراوی ئازادبوون، لە شاری سلێمانی، لە چوارچێوەی کارو چآلاکییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، بە هەماهەنگی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان و تیمی یەکسانی ڕەگەزیی ڕێکخراوی ئازادبوون، لە چوارچێوەی شۆڕشی ژن و پێشەنگایەتی ژنی کورد و یەکسانی هەمەلایەنەی ژن و پیاو لە پڕاکتیکدا گرنگە، بە دروشمی "تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت" پانێڵێک بۆ هەریەک لە بەهار مونزیر، سەرۆکی ڕێکخراوی تۆڕی هەشتی مارس، هەڵوێست کەریم، چالاکوان و فێمێنیستی ژینگەیی، بە بەشداری ژنا و چالاکەوانانی بوارەکانی ژنان و مێژوو نووسان، بەڕێوەچوو.
ژنان بەردەوامن
هەڵوێست کەریم، ئاماژەی بەوەکرد، کورد لە کۆنەوە لە مافە سەرەتاییەکان بێبەشکراوە، لە ساڵانی ۷٠ کانەوە ڕوبەڕووی جەنگ بونەتەوە، وتی: ژنان لە کۆنەوە هاوئاستی پیاوان خەباتی چەکداری و کشتوکاڵی و پاشان لە ساڵانی دواتردا ژنان خەبات و هاوپەیمانیان ئەنجامداوە، دایکانی لەچکسپی کە بەرخۆدانی گەورەیان گێڕاوە، ساڵێک بەر لە ئێستا پڕۆسەی ئاشتی و پێکەوەی لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاتە ئاراوە، کە ژنان ڕۆڵی گرنگیان تێدا گێڕاوە، ژنان لە چالاکییەکاندا زەبری توندیان بەدەکەوێت، ڕووبەڕووی ئاستەنگی و ئەشکەنجە دەبنەوە، چەندین ژنی ئازادیخواز گیانیان بەخت کرد، ناگیهان ئاکارسەلمان هەیە، ک ناگیهان بۆ خەبات و تێکۆشان بۆ مافەکانی ژنان هاتە باشووری کوردستان، بەڵام لە گەڕەکی بەختیاری بە ۱۱ فیشەک تیرۆر کرا، هەرەها ژنان لە خەباتی ڕۆژئاوای کوردستاندا بەردەوام خەبات ئەنجامدەدەن، دژ بە دوژمن دەوەستنەوە، پاشان ئێمە لە ۲٠ی کانوونی دووەم سەفەربەریمان لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە گوێ لێبوو، کە بیندرا تەواوی ژنان لە ڕۆژئاوا چەکەکانیان هەڵگرتوو بەدەم سەفەربەریەوە چوون، لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجومەنی ژنان هەیە کە تەواوی کارو چالاکییەکان ژنان ئەنجامی دەدەن، ئێمە دەزانین ژنان بەردەوامن دەنیزمان بینی کە بۆئەوەی دەست داگیرکەر نەکەوێت خۆی کوشت بەڵام لە تەرمەکەی ترسان و فڕێیان دایە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شۆڕشی ژینا ئەمینیمان بینی کە ژنان بۆ مافی ژنان بە دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی " بەرخۆدان ئەنجامدرا، لە باشووری کوردستاندا لە ساڵی ۱۹٦ زاینیدا ژنان پەروەردەکار و خەباتگێڕبوون و بەرامبەر دوژمن بونەتەوە، پاشان خانزادی میرنشینیب سۆرانمان هەیە کە میرنشینێک بەڕێوەدەبات، پاشان ئامینەخانمان هەیە کە دەستپێشخەری لە دامەزراندنی ڕێکخراوی ژنان لە ئیستەنبوڵ دادەمەزرێنێت، پاشان عادیلەخان یەکەم قوتابخانەی کچان لە سلێمانی دادەنێت، یەکێک بووە لە ڕێکخەرانی شۆڕشی ڕەشی شەشی ئەیلوول، حەپسەخانی نەقیب سەردانی میناقازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، کە یەکەم هەنگاوی یەکێتی نەتەوەی ژنی کورد دەکات، زەینەبخانی کۆیە لە مێژوو ئەدەب لە کۆیە ڕۆڵی هەبووە، پاشان حزبی هیوا دادەمەزرێ کە ناهیدە و زەکییەو حەمیدەخانی کەلار بەشداریان تێداکردووە، دواتر حیزبی شیوعی عێراقی لە بڵاوکردندەوەی ئازادیدا ڕۆڵی کارایان هەیە، ژنانی کورد لە ساڵی حەفتاکان کە کۆمەڵەی مارکسی دروستدەکەن کە نمونەی لەیلامان هەیە کە چەک هەڵدەگرێت و بەرگری دەکات، لەیلا قاسم دەگیرێت و لەسێدارە دەدرێت، ناهیدە ڕەفیق حیلمی و چەندین ژن خەباتیان ئەنجامداوە، لە دوای ڕاپەڕینەوە چەندین ژنان وەک هاوپەیمانی ژنان ڕێکخراوەکانیان لەسەر پارتە سیاسییەکان دامەزراند پاشان ڕێگری لە هەموواری یاسای باری کەسی و چالاکی و دەستکەوتەکان زۆرن، هەروەها ژنان تیرۆرکران وەک چالاکوان یەنار محەمەد، پاشان سەفەربەری ڕۆژئاوای کوردستانمان بینی، کە هاوڵاتیان و ژنان ڕژانە سەرشەقامەکان و ژنان چونە ڕۆژئاوای کوردستان کە ئەمە دەستکەوتی گرنگی کوردو ژنانە، پاشان خەباتی نەتەوەی ژنی کورد ئەنجامدرا، کە لەمێژە ژنان کاری لەسەر دەکەن، ژنی کورد ئەو بزوتنەوەی چەندین سەدە کاری بۆکردووەو دایدەڕێژێتەوە، کۆتا شۆڕش شۆڕشی کەزی بوو کە پرچی ژنە شەرڤانێک دەبڕدرێت لە لایەن داعشێکەوە ، ژنان لە تەواوی جیهان پرچیان هۆنییەوە و بەگژ داگیرکاریدا چوونەوە.
"ژنان لە ناو سیستمی سەرمایەداریدا ڕووبەڕووی نایەکسانی و جیاکاری و کوشتن دەبنەوە"
بەهار مونزیر، ئاماژە بە یەکسانی هەمەلایەنەی ژن و پیاو لە پڕاکتیکا کردو وتی: ژن و پیاو لە تەواوی جیهاندا نایەکسانی بەرامبەر ئەنجامدەدرێت، لە دایکبوونی هەموو مرۆڤێک یەکسانە بەڵام لەگەڵ سیستمی کاپیتاڵی و سیستمی سەرمایەداریدا جیاکاریی ئەنجامدەدرێت، دورگەی ئێپستێن بەتەراکومی سیستمی سەرمایەداری دادەندرێت، جیاکارییەکان لە نێوان تەواوی مرۆڤایەتیدا هەیە، منداڵانی ڕەشپێست جیاکاریان بەرامبەر دەکرێت، ژنان لە میراتدا جیاکاریان بەرامبەر دەکرێت، نایەکسانی سیاسی ئیسلامی سیاسی جێگیرکردنی ڕەچەڵەک نایەکسانی لێدەکەوێتەوە، هەروەها دیاریکردنی ڕەچەڵەک پەراوێزخستنی ژنانی لێکەوتەوە، ژن وابەستەی ماڵەوە دەکات، جێگایەکە بۆ جێگیرکردنیان و دورخستنەوە لە هۆشیاریان، ژنان لە ڕێگەی دامەزراوەی خێزانێکی پیاوسالاری دەستەمۆ دەکرێن، هەروەها دوای جەنگی جیهانی دووەم ژنان و منداڵان کێشەی لێکەوتەوە، ژنان لە ناو سیستمی سەرمایەداریدا ڕووبەڕووی نایەکسانی و جیاکاری و کوشتن دەبنەوە، خۆشبەختانە ژنانی ڕژئاوای کوردستان دەبینین کە بە پێکەوەی و یەکسانی سومبوولی بەرخۆدانی ژنا لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدەن.
" ئێمە درێژەدەری خەباتی مێژووی ژن دەبین"
سۆزان حەسەن، ئەندامی دەستەی بۆردی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان، وتی: ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان و ڕێکخراوی ئازادبوون بە هەماهەنگی و پێکەوەی پانێڵێک بۆ مێژووی ژن و هەنگاوەکانی گەشەکردنی ژنان لە باشووری کوردستان و تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستان ئەنجامدا، تێیدا خەبات و شۆڕش و پێشکەوتنەکانی ژنانان باسکرا، لە مێژوودا ژنان خەباتی گرنگیان ئەنجامداوە، تا ئێستاش ژنان لە نێو کۆڕ و کۆبوونەوە و چالاکییەکان دەستی باڵایان هەیە، بەرخۆدانەکانیان لەسەر شەقام بەدی دەکرێت، خەباتەکان بۆ بەدەستهێنانی ماف و بەرەوپێشبردنی تواناکانی ژنان لەمێژە هەیە، بۆیە زیاتر و زیاتر خەباتی ژن بەرەوپێش دەچێت، هەوڵەکان زۆرن و پێویستە زیاتریش بکرێن، هەبوونی ئەم پانێڵ و سیمینارانە گرنگی تایبەتی هەیە.