دەم پارتی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە ناوی "ئێمە کێین؟" لەسەر مێژووی کورد بڵاوکردەوە

دەم پارتی بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ٢١ی ئادار، جەژنی نەورۆزدا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەربارەی مێژووی کورد بە تێبینی "ئێمە کێین، لە کوێوە دێین و بەرەو کوێ دەڕۆین؟" تکایە با سەیری مێژووی خۆمان بکەین" بڵاوی کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەل-دەم پارتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆزدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر مێژووی کورد بڵاوکردەوە و بە وتنی "ئێمە کێین و لە کوێوە دێین و بەرەو کوێ دەڕۆین؟، تکایە با سەیری مێژووی خۆمان بکەین" ژنێک شوێنە مێژووییەکانی کوردستان باس دەکات.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ڕوون کراوەتەوە کە کورد لە هەموو قۆناغەکانی مێژوودا لە خاکی کوردستاندا بووە، کە بنەچەی ناوی کورد لێیەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو خەباتەی کە کراوە بە تایبەتی باس کراوە، لە کۆتاییدا باس لەوەکراوە، کە "ئێمە لێرەین دژی داگیرکاری و ستەم و تاڵانکردن و هەمیشە لێرە دەبین".