ڕاپەرینی ١٢ی ئاداری قامیشلۆ بەبیرهێندرایەوە

خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیرە بیستەمین ساڵیادی ڕاپەرینی ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ قامیشلۆی بەبیرهێنایەوە.

قامیشلۆ

 

بۆ یادکردنەوەی بیستەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی قامیشلۆ کە لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ لەلایەن حکومەتی شامەوە ئەنجامدرا، نزیکەی ٣٨ گەنجی کورد لەناویاندا منداڵ هەبوون کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون، بە پیشنەگایەتی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی جزیرە، خۆپیشاندانێک لە یاریگای شەهیدانی ١٢ی ئادار لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچوو، سەدان جکەس لە دانیشتووانی شارەکە، نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری، ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنان، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، حزبە سیاسییەکان و تیمە وەرزشییەکان ئامادەی گردبوونەوەکە بوون.

 

گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان بە دروشمی "بە یەکخستنی گەلان هەموو پلانەکان تێکدەشکێنین" دەستیپێکردو لەگەڵ سەمفۆنیای گروپی مۆسیقای نوحاسی سەردەم لە حەسەکە، وتارەکان بە ناوی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیرە و ئەنجومەنی دێرەزۆر پێشکەش کرا.

 

"کۆمەڵکوژییەکە بووە ڕاپەرین و تا ئەمڕۆش بەردەوامە"

ڕەمزیە محەمەد، بە ناوی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاواوە وتی: دوای ٢٠ ساڵ، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەم ناوچەیەداین، لەو یاریگایەی کە ڕاپەڕینەکەی تێدا ڕوویدا، ئەمڕۆ سەری ڕێز بۆ هەموو شەهیدان دادەنەوێنین، بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بەرخۆدان و خەباتی گەلەکەمان بەردەوام بوو، لەبیری ناکەین، بە هێزی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە، کولتوور و هونەر و زمانمان نوێ کردەوە، هەزاران کەس گیانیان لە دەست دا بۆ ئەوەی دەستکەوتی گەورە بەدەست بهێنن، بە سووربوونی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و خاوەندارێتی شەهیدەکانمان، سەرکەوتوو دەبین،هەروەها دەستکەوتەکانی خۆمان دەپارێزین و تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە.

 

گردبوونەوەکە بە یارییەکی تۆپی پێ لە نێوان یانەی جەزیرە دێرەزور کۆتایی هات.