"٨ی ئادار بۆ ئێمەی ژنان ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەیە"

ژنانی ئێزدی بانگەوازییان لە هەموو ژنان کرد، کە ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی بەرزکردنەوەی تێکۆشان، لە مەیدانەکاندا بن.

 

نیسان ژیندا

شەنگال- ژنانی ئێزدی پاش فەرمانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە ٨ی ئاداردا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خۆیان ڕێکخست و بە ئامادەکارییەوە دەچنە مەیدانەکان، ژنان لە شەنگالەوە دەستیانپێکرد بۆ هەموو گوندنشینان، پۆستەریان هەڵواسی و هەموو ژنانیان بانگهێشت کرد بۆ ئاهەنگی ٨ی ئادار.

 

"دەبێت ئێمەی ژنان لە ٨ی ئاداردا هێزی خۆمان نیشان بدەین"

ئەمینە شەنگالی، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی تیشکی خستە سەر فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ و وتی: "بۆ ئێمەی ژنانی ئێزدی لەم ڕۆژەدا بە گەورەترین شێوە کۆبوینەوە بۆ وەڵامدانەوەی دوژمنەکەمان، ئێمە لە فەرمانەکەدا لەناوبراین بەڵام دەبێت دوژمنان باوەڕ و کلتور هێز و ئیرادەی خۆمان ببینن، پیرۆزبایی لە هەموو ژنان دەکەم بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان".

ئێمە پێشتر هێزی خۆمان نەدەزانی چونکە لە لایەن پیاوانەوە تێکدەشکێنراین

ژنێکی گەنج بە ناوی نەسرین حسێن، تیشکی خستە سەر یەکبوونی ژنان و وتی: "ئێمەی ژنان لەلایەن پیاوانەوە زوڵممان لێکراوە، پاش ئەوەی فکری ڕێبەر ئاپۆمان ناسی، بە چەندین شێوە ڕێگریمان لە عەقڵییەتی پیاوان و دەوڵەت کرد بۆیە گرنگە لە ٨ی ئاداردا یەکێتی خۆمان نیشان بدەین".

"٨ی ئادار ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی ژنانە"

هەروەها، نیسان حاجی، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی ئاماژەی بەوەکرد کە دەرکەوتنی ٨ی ئادار لە مێژووی دێرینی ژنان بووە و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم ڕۆژە دەربڕیو وتی: "ئێمە وەک ژنانی ئێزدی گرنگییەکی زۆر دەدەین بەم ڕۆژە چونکە ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی ماوەیەکی زۆرە ئەم ڕۆژەمان ناسیوە، وەک ژنانی ئێزدی دوای فەرمانەکە تێکۆشان و ڕێکخستنمان بەهێز کرد، بەم هۆیەوە ئەمە تەنیا ڕۆژی ئاهەنگ گێڕان نییە، بەڵکو ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی ژنانە کە لە بەرامبەر ئازادی ژناندا گیانیان لەدەستداوە".

وەدە ڕەشۆ ٨ی ئاداری لە هەموو ژنان پیرۆز کرد و وتی: "ئێمە ئێستا ئامادەکاری بۆ ٨ی ئادار دەکەین و \ لە هەموو شوێنێک لە شەنگال پۆستەر هەڵدەواسین، هیوادارین یەک ژنیش لەو ڕۆژەدا لە ماڵ نەمێنێتەوەو هەموو بەیەکەوە لە مەیدانی ئاهەنگ کۆببینەوە".