٨١ خێزانی دانیشتووی کامپی هۆڵ دەنێردرێنە دێرەزۆر

بەڕێوەبەری کامپی هۆڵ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری بەڕێوەبەری خۆسەر، بەشی ١٤ی ئاوارەی شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کامپی هۆڵیان گواستەوە بۆ شارەکەیان کە ٨١ خێزانی دانیشتووی دێرەزۆر بوون.

حەسەکە

 

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری بەڕێوەبەری خۆسەر بۆ گەڕانەوەی ئاوارەی شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە لە کۆبوونەوەی ١٠ی تشرینی یەکەم/١٠ی ٢٠٢٠دا لە نێوان بەڕێوەبەری خۆسەر و ئەنجومەنی سوریای دیموکرات-مەسەدە بڕیاری لێدرابوو، ئەمڕۆ بەشی ١٤ لە کامپی هۆڵ کە لە ٨١ خێزانی دانیشتووی دێرەزوور پێکدەهاتن، گەڕێنرانەوە بۆ شارەکەیان.

 

بەڕێوەبەری هێزی ئەمنی، سیدار خەڵەف دەربارەی گواستنەوەی ئەو خێزانانە بۆ ئاژانسی ژنها دوا.

"بەشی ١٤ی ئاوارەکانی دێرەزۆر لە کامپی هۆڵ دەرچوون"

سیدار ئاماژەی بەوەدا: دوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەو ئاوارانە، ئەوەمان بۆ دەرکەوت ئەوانە خەڵکی دێرەزۆرن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە شارەکەی خۆیان، ئەمڕۆ بەشی ١٤مان بەڕێکرد، ژمارەیان ٢٦٥ کەسە و لە ٨١ خیزان پێكدێن، ئێستا کەلوپەلەکانیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی لە کامپەکە دەرچن، لەگەڵ ئامادەکاری ئەمنی و دیاریکردنی شوێنی نیشتەجێبوونیان، هەندێک ئاوارەی تریش بۆ شارەکانیان دەگوازینەوە.

 

"دڵخۆشین بە گەڕانەوەمان بۆ دێرەزۆر"

سفانا محەمەد ئاوارەیەکی خەڵکی دێرەزۆرە و دڵخۆشە بە گەڕانەوەی، دەشڵێت: ئەوە ٦ ساڵە لەناو کامپی هۆڵ داین، ئێمە لەبەر چەتەکانی داعش ناچاری ئاوارەبوون بووین، ماڵمان تاڵان کران، ژیان لە کامپی هۆڵدا زۆر سەخت بوو، دەمێکەیە ئێمە چاوەڕێین بگەڕێینەوە، ئێستاش زۆر دڵخۆشین بەوەی دەماننێرنەوە بۆ سەر خاکی خۆمان، ئێمە سوپاسی بەڕێوەبەرانی کامپەکە دەکەین کە داواکاری گەڕانەوەمانیان جێبەجێ کرد.

ت.پ