٨٠٠ ژن لە زیندانەکانی تاڵیباندا دەستگیرکراون

جێگری سەربازی بەڕێوەبەرایەتی زیندانییەکانی تاڵیبان ئاشکرایکرد، لە کۆی ١٩ هەزار زیندانی لە سەرانسەری ئەفغانستان ٨٠٠ یان ژنن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات، ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی مافەکانی ژنان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکران و تەنانەت ئەو خۆپیشاندەرانەش کە دژی کردارەکانی بوون، بە تۆمەت و بیانووی جۆراوجۆر خراونەتە زیندانەکان.

 

جێگری سەربازی بەڕێوەبەرایەتی زیندانییەکانی تاڵیبان ڕایگەیاند، لە کۆی ١٩ هەزار زیندانی لە زیندانەکانی تاڵیباندا ٨٠٠ ژن هەن، هیچ زیندانییەکی سیاسی یان چالاکوانێک نییە، بەڵکو تەنها ئەو زیندانییانەن تۆمەتبارکراون بە تاوانی تاوانکاری.

 

ئەم ئامارە لە کاتێکدا دێت کە ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ بەتایبەتی ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکراون دوای ئەوەی لەم دواییانەدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنانیان لە کابوڵ دەستگیرکردووە بە بیانووی ئەوەی ئەو حیجابەیان لەبەر نەکردووە کە تاڵیبان سەپاندوویەتی.

 

هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی بیانی لە زیندانەکاندا بە بیانووی ئەنجامدانی تاوانی تاوانکاری لەژێر دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان، بێگومان ڕوون نییە تاڵیبان چۆن پێناسەی تاوانە تاوانکارییەکان دەکات.