٧٨ ڕۆژ بەسەر گەمارۆی دامرکێنەری ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و پێشبینی چوونە ژوورەوەی یارمەتییەکان

برسێتی لە غەززە بەردەوامە لە کاتێکدا ئیسرائیل دەروازەکانی بەڕووی ئەو یارمەتییە مرۆییەکانەوە داخستووە، کە لە ٢ی ئادارەوە لەسەر سنوورەکان کەڵەکە بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ٧٨ ڕۆژ لە گەمارۆدان و سیاسەتی برسێتی لەلایەن ئیسرائیلەوە دژ بە دانیشتوانی کەرتی غەززە، بڕیاری حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند ڕێگە بە هاوکارییە مرۆییەکان بدات بۆ ناو کەرتی غەززە، ئەمەش دوای فشارەکانی ئەمریکا و ڕەخنەی ئەوروپا.

 

ناوەندی فەڵەستینی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکەدا ڕایگەیاند، زیاتر لە ٦٥ هەزار منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی و نەبوونی خۆراکی پێویست مەترسی مردنیان لەسەرە.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، کەلوپەلی پێویستیان لەبەردەستە بۆ چارەسەرکردنی تەنها ٥٠٠ منداڵی بەدخۆراکی.

 

بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەگەر یارمەتی نوێ نەگات، نزیکەی ٧١ هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ لە ماوەی ١١ مانگی داهاتوودا مەترسی بەدخۆراکی توندیان لەسەرە.

 

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند، لەو کاتەوەی گەمارۆی غەززە لە ٢ی ئادار دەستیپێکردووە، ٥٧ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن 'نیوتریشن کلستەر' ئەنجامدراوە، لە نێوان ١٠ بۆ و٢٠%ی ژنانی دووگیان و شیردەر لە غەززە (٤ هەزار و ٥٠٠٠ ژن کە لە توێژینەوەکەدا بەشدارن) تووشی بەدخۆراکی دەبن.

 

ناوەندی فەڵەستین بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕوونیکردەوە کە سنووردارکردنی توندی ئیسرائیل، قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان، سووتەمەنی بووەتە هۆی داخستنی هەموو نانەواخانەکان، داخستنی “تەکایا"کان کە سەردەمانێک خۆراکیان بۆ سەدان هەزار کەس دابین دەکرد. ئەمە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کەلوپەلی سەرەتایی و بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکان، پرسێکی زۆر بۆ خێزانەکان لە دەستکەوتنی خۆراکدا.

 

وتەبێژی ئۆچا ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ئەو کۆگا خۆراکییانەی کە ماونەتەوە بەسەر چێشتخانەکانی ژەمە گەرمەکاندا دابەشکردووە.

 

ژمارەی ئەو ژەمە ڕۆژانەیانەی کە لەلایەن چێشتخانە کۆمەڵایەتییەکانەوە دابین دەکرێن لە یەک ملیۆنەوە بۆ تەنها ٢٤٩ هەزار کەمیکردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوڵاتیان ترساون، ڕۆژانە پێم دەڵێن نازانن چۆن لە ژیاندا دەمێنینەوە".

 

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی ٩٠%ی هاوڵاتیان پشت بە هاوکارییە فریاگوزاریەکان دەبەستن، وەک سەرچاوەی سەرەکی داهات و بژێوی ژیانیان، ئەمە لە نێوان بەرزترین ڕێژەی بێکاری لە جیهاندا کە گەیشتووەتە ٨٣%، هەروەها ڕێژەی هەژاری لە ٩٠% تێپەڕاندووە، لەنێو ساڵانی ڕابردوودا لە دابەزینی ئابووری بەردەوامدایە.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٢٣ کە لە سەرەتای شەڕی غەززە لەلایەن کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD) بڵاوکراوەتەوە، ٨٠%ی دانیشتوانی غەززە پێش دەستپێکردنی شەڕ پشتیان بە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بەستووە.

 

لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕەکە لە ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ دۆخەکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش خراپتر بوو، بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا (ESCWA) ئاماژەیان بەوە کردووە کە ٩١%ی دانیشتوانی غەززە ڕووبەڕووی نائاسایشی خۆراکی توند دەبنەوە، کە هاوتایە لەگەڵ قۆناغی ٣ یان خراپتر لە نێوان پێنج قۆناغی ئاسایشی خۆراکدا.

 

نووسینگەی ناتانیاهۆ ڕایگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەی سوپا بۆ فراوانکردنی بازنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە بڕیاریداوە ڕێگە بە هاوکارییەکانی کەرتی غەززە بدات.

 

یەدیعوت ئەحرونوت لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، ئەو وەزیرانەی بەشدارییان لە گفتوگۆی هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە کردووە، پێیان وایە ئەو بڕیارە لە ئەنجامی فشارەکانی ئەمریکایە.

 

بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ ڕێگەدان بە هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە، دوای چەند کاتژمێرێک دێت کە ستیڤن ویتکوف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بارودۆخی سەر زەوی غەززەی بە مەترسییەکی یەکجار زۆر پێناسە کرد.

 

ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، شۆکێکی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو هەواڵانەی کە ڕۆژانە لە غەززەوە دێنە دەرەوە، هاوکات کریس ڤان هۆلن، سیناتۆری ئەمریکا، ئەمریکای هاوبەشی لە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان لە کەرتی گەمارۆدراودا ڕاگەیاند، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕەخنەی بەرفراوانی ئەوروپا لە شەڕی قڕکردنی ئیسرائیل لە دژی فەڵەستینییەکان دەگیرێت.