٦ ژنی مەغریب لە ڕێگەی کۆچکردن بۆ ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا

بە هۆی خراپی دۆخی هاوڵاتیان و بە تایبەت ژنان لە وڵاتی مەغریب پەنادەبەنەبەر کۆچکردن بۆ ئەوروپا، هەندێکجاریش ڕووبەڕووی مردن و خنکان دەبنەوە.

 

حنان حارت

مەغریب- شەش ژنی گەنج لەگەڵ ١٢ گەنجی دیکە لەوکاتەی دەیانویست کۆچ بکەن لە مەغریب بۆ ئیسپانیا لە ٢٨ی ئابدا بە هۆی نقومبوونی بەلەمەکەیان خنکان و کۆتای بە ژیانیان هات.

 

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ژنها کەوتووە تەمەنی ئەو ژنانە لە نێوان ١٧ بۆ ٢٧ ساڵیدا بووە و یەکێک لە ژنەکان ناوی غەزلان بووە، خەونی گەیشتنی بە ئەوروپا هەبووە، هەروەها ئامانجی ئەم گەنجانە لەم گەشتە باشترکردنی باری ماددیان بووە.

ڕوودانی ڕووداوێکی لەم جۆرە و بڵاوکردنەوەی خنکاوەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان چالاکوانان و لایەنەکانی مافی مرۆڤی توڕە کردووە، پێیان وایە کۆچکردن بە بەلەم تەنها سەرکێشیەکە کە هاوڵاتیان ئەنجامی دەدەن، مانەوەیان بە باشتر دەزانن لە وڵاتێک کە مافە سەرەتاییەکانیشی تێدا نییە، وەک لە ڕووبەڕووی مردن و دروستکردنی برینێکی گەورە لەسەر دڵی کەسوکاریان.

 

دەسەڵاتدارانی مەغریب بە هەموو شێوەیەک کار بۆ ڕێگریکردنی ئەم جۆرە گەشتانە دەکەن، بەڵام دواجار ناتوانن تەواو کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن.

 

ت.پ