٥٥ كەسایەتی و ڕێكخراو دژی هێرشی سەر کوردانی حەلەب ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە

لە دژی هێرشەكانی سەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب، ٥٥ كەسایەتی و ڕێكخراو ڕاگەیەندراوێکیان دەرکرد و ڕایانگەیاند، دەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لە تاوانباران بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

٥٥ كەسایەتی و ڕێكخراوی بواری جینۆساید لەبارەی هێرشەكانی سەر هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب ڕاگەیەاندراوێكیان بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی و گەڕەك و شوێنی نیشتەجێبوون و جێگا خزمەتگوزارییە مرۆییەكان و پەلاماردانی هەڕەمەكی پێشێلكارییەكی ئاشكرای ڕێكەوتنامەی جنێفی ساڵی ١٩٤٩ و پەیماننامەی قەدەغەكردنی تاوانی كۆمەڵكوژی ساڵی ١٩٤٨ـی نەتەوە یەكگرتوەكانە.

 

دەشڵێن، ڕاگواستنی هاوڵاتییانی مەدەنی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بە مەبەستی گۆڕینی ناسنامە و دیمۆگرافیا یا هەر مەرامێكی دیكەی سیاسی بە تاوان ئەژمار دەكرێت و، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجامدەرانیان لێپێچینەوەی یاساییان لێدەكرێت.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، داواكارین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵی ڕاوەستاندنی شەڕ و پەلامار بۆ سەر هاوڵاتیان بدەن و ڕێكار بگرنەبەر بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژی.

 

باس لەوەشكراوە، داواكارین نەتەوە یەكگرتوەكان، یەكێتی ئەوروپا، كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوەكانی جیهانی ئیسلامی هەوڵی ڕاگرتنی هێرشەكان بدەن.

 

ناوی ئەو كەس و ڕێكخراوانەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا ناویان هاتووە بریتین لە:-

١- سالار مەحمود نووسەرو لێكۆڵەری بواری جینۆساید  و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان.

٢- جبار احمد شمس الدین  توێژەر لەبواری جینۆساید

٣- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید

٤- رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

٥- قاسم كازم  چالاكوانی بواری جینۆساید

٦- بەختیار هەڵەبجەیی  هونەرمەند

٧- بەختیار  مستەفا چالاكوان و رۆژنامەنوس

٨- بەختیار ڕەئوف  كوڕە ئەنفال و چالاك وانی جینۆساید

٩- هەدار زوبێر بارزانی پارێزەری كەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەكان لە دادگای باڵای تاوانی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراقی

١٠- دیاری نامیق زەنگەنە: نوسەرو توێژەر (كوڕی ئەنفالكراو)

١١- حازم بلەیی نووسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید

١٢- ڕۆژان شەهید حەمەڕەش ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان

١٣- نەسرینی مەلا حەكیم  نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید

١٤- شێرزاد خورشید  كەس وكاری ئەنفال

١٥- گەردە مامە حەمە  چالاكوانی جینۆساید و بنەماڵەی ئەنفال و شەهید

١٦- ئەحمەد مەجید چالاكوانی بواری جینۆسایدوكەسوكاری قوربانیان

١٧- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك  كوردستان

١٨- حمە زرنگ زیندانی سیاسی وخاوەن شهید چالاكوانی بواری جینۆساید

١٩- ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان وجینۆساید كراوان

٢٠- پارێزە ر /ایاد اسماعیل كاكە یی سە رۆكی لقی هە ولێر –   ساندیكای پارێزە رانی كوردستان

٢١- شاخەوان قادر   شۆڕش   توێژەر لە بواری جینۆساید

٢٢- نازدار ئەسعەد چالاكوان وكەس وكاری جینوسایدكراوان

٢٣- گۆڤاری تۆبزاوە

٢٤- رۆژنامەی نگرە سەلمان

٢٥- عەبدالعەزیز موحسن بارزانی  كەسوكارێن جینۆسایدكرێن

٢٦- پەرژین جەعفەر رۆستەم   مامۆستای زانكۆ  و خوشكی شەهید و ئەنفل

٢٧- د.شۆرش حاجی  توێژەر لە بواری جینۆساید  و ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق

٢٨- ئەنوەر عومەر سەعید  شارەزا لە پرسی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان

٢٩- لەتیف فاتیح فەرەج  توێژەر لە بواری جینۆساید

٣٠- هیوا  سەید سەلیم  كوڕە شەهید و چالاكوانی جینۆساید

٣١- فوئاد عوسمان رۆژنامەنوس و چالاكوانی جینۆساید

٣٢- رێكخراوی بەرگری لە قوربانییەكانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان.

٣٣- فارس  حوسێن  مەیاس    چالاكی بواری  جینۆساید

٣٤- دلێر كەریم  محەمەد  نوسەری بواری جینۆساید

٣٥- هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان

٣٦- بایەزید كەریم چالاكوانی جینۆساید  و برای شەهید

٣٧- كۆچەر رەشاد  كوڕی شەهید  و سكرتێری رێكخراوی بەرگری لە قوربانییەكانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان

٣٨- حسێن عەزیز رۆژنامەنووس

٣٩- رەشید عەلی سەعید،لە یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان

٤٠- بەیان عەسكەری نوسەری بواری جینۆساید شایەتحاڵی كیمیاباران.

٤١- ئارام نوری یارە  كوری شەهید ، شارەزا و ئێسك ناس لەپرسی گۆرەبەكۆمەڵەكان

٤٢- هێمن حەسیب   نوسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید

٤٣- زەیتۆ ئیسماعیل چالاكوان و كەسوكاری شەهید

٤٤- فەرهاد خالد  مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی بواری جینۆساید

٤٥- محمدنوری زۆراب ، نوسەر،ئەندامی یەكێتی نوسەرانی جینۆساید

٤٦- پشتیوان محمود قادر، توێژەر لەبواری جینۆساید.

٤٧- مەلاشاخی نووسەر لەبواری جینۆساید

٤٨- ڕێكخراوی كۆژان بۆ داكۆكی لە پرسی ئەنفال

٤٩- پشتیوان سدیق حمد/ دەربازبووی ئەنفال و چالاكوانی بواری تاوانی ئەنفال/ سەرۆكی ڕێكخراوی كۆژان بۆ پرسی ئەنفال

٥٠- ۆمەڵەی داكۆكی لەپرسی ئەنفال

٥١- هاوڕێ پێشڕەو پ.م  دێرین و كەسوكاری ئەنفال و چالاكوانی بواری جینۆساید

٥٢- سیروان مستەفا  چالاكوانی مەدەنی

٥٣- سالار حمحەمەد ئەمین حەمەد  پاریچزەرو چاودێری سیاسی

٥٤- علی دەروێش چالاکوانی بواری جینۆساید

٥٥- عەلی مەحمود محەمەد چالاكوانی بواری جینۆساید.