"٤ی نیسان ڕۆژی ژیانەوەو هەبوونە"
ژنانی کۆچبەری عەفرین و ژنانی شەهبا ڕایانگەیاند ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوان ڕۆژی ژیانەوەو هەبوونە.
حەسنا محەمەد
شەهبا- لە ٤ی نیسانی ١٩٤٩، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گوندی ئامارالە خەلفەتییەی ڕەحای باکووری کوردستان لە دایک بوو، لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەی وڵات، هەموو ساڵێک لە ٤ی نیسان، گەل ڕۆژی ژیانەوەو هەبوون پیرۆز دەکەن، بیرو تێڕوانینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەرفەتی ئازادی و پاراستنی مافەکانی بۆ ژنان ڕەخساند.
ژنانی کۆچبەری عەفرین و ژنانی ڕەسەنی کانتۆنی شەهبا بە بۆنەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٤ی نیساندا، قسەیان کرد.
"تێدەکۆشین بۆ ئەوەی ئەمساڵ ببێتە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ"
بۆتان قاسم پیرۆزبایی ٤ی نیسانی لە هەموو ژنانی جیهان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: ٤ی نیسان لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ئەو ژنانەی لە سەرانسەری جیهاندا بۆ مافەکانیان تێدەکۆشن پیرۆز دەکەم، ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە پیرۆزە، تێکۆشان دەکەین تا ئەو کاتەی ئەمساڵ دەبێتە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و وێرانکردنی دیوارەکانی ئیمراڵی. بە ڕۆحی ٤ی نیسان بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان و شکست بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک دەهێنین و خاکەکەمان ڕزگار دەکەین، ٤ی نیسان ڕۆژی زیندووبوونەوە و بوونمانە، لە ڕۆحی خەبات و بەرخۆداندا، ئەمساڵ دەکەینە ساڵی سەرکەوتن.
"ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕووناکی بوو"
زەینەب عارف ئاماژەی بەوە کرد ٤ی نیسان بۆ ژنان گرنگ و پیرۆزە و وتی: ٤ی نیسان بۆ ئێمە زۆر گرنگ و پیرۆزە، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕووناکییەک بوو بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو، بەتایبەتی ژنان بە بیرو تێڕوناینی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە ئەمڕۆ لە بوارەکانین و لە چالاکییەکانداین، هەروەها ژنان دەتوانن بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ شوێنی خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بگرن، لە دژی هەموو جۆرە کۆمەڵکوژییەک ڕاپەڕین و خاوەنداری لە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، هەرچەندە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشەکانی خۆی ئەنجام دەدات، بەڵام ئێمە لەو هێرشانە بەهێزترین، لە ٤ی نیسان لە ڕۆحی بەرخۆداندا یادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین.
"بیری ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتەکانی ژیانی بۆ ئێمە کردەوە"
زەینەب عەبدۆ لە پێکهاتەی عەرەبی کانتۆنی شەهبا، باسی لە کاریگەری بیر و فەلسەفەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: لە ٤ی نیسان پیرۆزبایی لە خۆمان و ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و هیوادارین لەم ساڵی نوێیەدا ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکەین و لەنێو خۆماندا بیبینین، پێش ئەوەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بناسین، ئازاد و سەربەخۆ نەبووین، هەمیشە گرێدراوی پێگەی خێزان بووین، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ئەم دەرفەتەی بۆ ڕەخساند کە خۆمان بناسین و مافەکانمان بەدەست بهێنین، کار و تێکۆشانی خۆمان ئەنجام دەدەین هەتا دەگەینە هەموو ژنانی ستەملێکراو و لە کۆیلایەتی ئازادیان دەکەین، لەگەڵ ئێمەدا کێشەی فرە هاوسەرگیری ئەزموون کرا، بەڵام بە بیری ڕێبەر ئاپۆ، ئەم کێشەیە تا ڕادەیەک چارەسەر کرا. لەگەڵ ئەوەشدا، دەرفەتی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، دیپلۆماسی و ژیان بۆ ئێمە بونیادنرا، ژنانی شێهبا لە ڕووی سیاسییەوە زاڵن و لەگەڵ پیاواندا سیستمی هاوسەرۆکی پەیڕەو دەکەن.