٤٩.٩%ی ی دانیشتووانی عێراق ژنن
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە ٤٥ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار و ٤٩٥ کەس، هەروەها ٧ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار و ٥٨٨ خێزانیش لە عێراق هەن.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەم، سەرژمێری گشتی لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان دوای ٢٧ ساڵ ئەنجامدرا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانییەوە ئەنجامی سەرژمێری دانیشتووانی عێراقی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، بە هاوکاری هاووڵاتیان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان توانیان سەرژمێرییەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بکەن و بەپێی باڵانسەکان ژمارەی دانیشتووانی عێراق لەگەڵ بیانییەکان و ئاوارەکان گەیشتووەتە ٤٥ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار و ٤٩٥ کەس.
سودانی هەروەها باسی لە ژمارەی هاوسەرگیریی ژن و پیاو لە عێراق کرد و وتی: لە عێراق ٢٢ ملیۆن و ٧٨٤ هەزار و ٦٢ پیاو کە دەکاتە لە ٥٠.١% و ٢٢ ملیۆن و ٦٢٣ هەزار و ٨٣٣ ژن کە دەکاتە ٤٩.٩% کەس هەیە.
ژمارەی خێزانەکان گەیشتووەتە ٧ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار و ٥٨٨ خێزان. تێکڕای ژمارەی خێزانەکان ٥.٣% کەس بووە. ژمارەی ئەو خێزانانەی کە ژنان بەخێوی دەکەن لە ١١.٣٣% خێزانن و ژمارەی ئەو خێزانانەی کە پیاوان بە خێوی دەکەن لە ٨٨.٦٧%خێزان بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە کۆی ١٠٠ کەس ٧٠.٣%کەسیان دانیشتووی شارەکانن و ٢٩.٧% دانیشتووی گوندەکان بوون.
هەروەها سوپاسی ئەو هاوڵاتیانە کرد کە پابەندبوون بە قەدەغەی هاتووچۆ و هاوکاری تیمەکانی سەرژمێرییان کردووە.